لاوێکى دیکه به هۆى شکه‌نجه‌ى هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیانى دا
حوسه‌ین ئه‌کبه‌رى یه‌کێکى دیکه له‌و لاوانه‌یه که له دواى گیران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه له نار٠هزایهتیهکانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم، کوژرا.
ئه‌وه له کاتێکدایه تا رۆژى ٣٠ ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨ به به‌دواداچوونى خانه‌واده‌که‌ى له رێگه‌ى دادگاى رژیم و گرتووخانه‌ى ئه‌وین و باقى گرتووخانه‌کانى تاران، هیچ زانیاریێک له چاره‌نووس یان شوێنى گرتنه‌که‌ى له ده‌ستدا نه‌بوو.
له رۆژى ٣١ى پووشپهر٠دا له پێوه‌ندیێک که به خانه‌واده‌که‌یه‌وه کرا داوایان لێ کرا سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى خومه‌ینى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمى کور٠هکهیان بکه‌ن. به سه‌ردانیان بۆ هنخۆشخانه ده‌رده‌که‌وێ که هۆى مردنى زه‌ربه‌ى مێشک بووه و له سه‌ر له‌شى شوێنى باتۆم بووه. هه‌روه‌ها وه‌ختى مردنه‌که‌ى دیار نیه.
ته‌رمى ناوبراو سه‌ر له به‌یانى رۆژى یه‌ک شه‌ممه له به‌هه‌شتى زاراى تاران له په‌ناى دایکى دا به خاکسپێردرا.