نوێنه‌رى مه‌جلیسى خیبره‌کان: چه‌قۆ به ئێسک گه‌یشتووه
محه‌ممه‌د جه‌واد حوجه‌تى کرمانى گووتى: ئایا به راستى ئه‌و رووداوانه که به نرخى گیانى لاوانى بێ گوناهى ئێمه له کور٠ و کچ و ههتکى حورمه‌تى خه‌ڵکێکى زۆر و گیرانى ژماره‌یێکى دیکه ته‌واو بوو،
که‌س ... و هیچ که‌س خه‌تاى نه‌بوو و ئه‌وه شه‌یتان و جن یان مۆره‌ى سیا و موساد بوون که له شه‌قامه‌کانى تاران‌دا ده‌ستى به شکه‌نجه و لێدان کرد و بێ رێزیان کرد و ده‌ستیان به خوێنى بێ تاوانان سوور بوو؟
نوێنه‌رى کرمان له مه‌جلیسى خیبرهکانى رژیم گووتى که ئێمه رۆژگارێکى دژوار ده‌به‌ینه سه‌ر، و زیادى کرد ئێمه دژواریێکى زۆرمان به‌سه‌ر بردوه به‌لام ئه‌مرۆ خه‌ریکه چه‌قۆ به ئێسک ده‌گا و وه‌لاتى ئێمه له گه‌مارۆى به‌لا زه‌مینى و ئاسمانیهکاندایه و هه‌ناسه کێشانیش حه‌سته‌م بووه.
ناوبراو له که چه‌ند ووتارێکدا که له رۆژنامه‌ى ئیتلاعاتدا چاپى کردون، ده‌ڵێ سه‌یره که هه‌ل و مه‌رجى فه‌زا و شهرایتى سروشتى و فیزیکى و ئه‌و رووداوه ناخۆش و رووداوه ههواییانهش بووه‌ته هۆى زیاد کردنیان و که‌ش و بیرور٠اى گشتى چ سیاسى و سروشتى تێوه‌گلاوه و ر٠هش داگرساوه.