سێ گه‌ریده‌ى ئه‌مریکایی له ئێران گیران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێس، سێ گه‌ریده‌ى ئه‌مریکایی رۆژى ٣١ى ژوئیه له خاکى ئێران‌دا گیراون. ئه‌و که‌سانه له هه‌رێمى کوردستان و له سنوورى ئێران‌دا خه‌ریکى گهر٠ان بوون.
به پێى قسه‌ى دوو سه‌ربازى کورد، سێ ئه‌مریکاییه‌که له دواى چوونه خاکى ئێران به شێوه‌ى ناقانوونى گیران. له دواى بلاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه.
ئه‌م گیراوانه رۆژى سێ شه‌ممه بۆ گه‌ران له تورکیه چبوونه هه‌رێمى کوردستان و له کاتى گرتنیان له شارۆچکه‌ى ئه‌حمه‌دئاوا بوون. ئه‌وان رۆژى هه‌ینى له پێوه‌ندیێکى ته‌له‌فوونى دا له‌گه‌ڵ هاورێیکیان که به هۆى نه‌خۆشیه‌وه له هۆتێل مابۆوه، گووتبوویان که به هه‌ڵه چوونه‌ته خاکى ئێرانه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانه‌وه گه‌مارۆ دراون.