جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیۆیۆرک تایمز: دانیشتوانى ئه‌شره‌ف ده‌ڵێن لێره‌ ده‌مێنین، ئاماده‌ین گیانمان بده‌ین

نیۆیۆرک تایمز: دانیشتوانى ئه‌شره‌ف ده‌ڵێن لێره‌ ده‌مێنین، ئاماده‌ین گیانمان بده‌ین

رۆژنامه‌ى نیۆیۆرک تایمز نووسى: بێهزاد سه‌فارى یه‌کێک له‌ دانیشتوانى ئه‌شره‌ف گووتى: هێزه‌ عێراقیه‌کان ناتوانن له‌ ئه‌شره‌ف ده‌رمان که‌ن. دانیشتوانى ئه‌شره‌ف ئاماده‌ن گیانیان بده‌ن.

ئه‌وه‌ مایه‌ى شانازى و سه‌ربه‌رزیه‌ ئێمه‌ لێره‌ بمێنین. به‌ که‌سانێک که‌ ٣٠  ساڵه‌ لێره‌ن له‌ ناکاو بڵه‌ی کاتى به‌ جێ هێشتنه‌!
ناوبراو زیادى کرد له‌ هێرشى هێزه‌ عێراقیه‌کاندا ١٢ که‌س کوژراون که‌ به‌لانى که‌مه‌وه‌ شه‌ش که‌سیان به‌ گولله‌ى پۆلیسى عێراق کوژراون. هه‌روه‌ها گووتى سه‌دان که‌س بریندارن.
نیۆیۆرک تایمز نووسى: هێندێ له‌ ناوه‌نده‌کانى مافى مرۆڤ و لایه‌نگرانیان له‌ رۆژئاوا ره‌خنه‌یان له‌و کاره‌ى عێراق که‌ له‌ ئه‌شره‌ف ده‌یکا گرتووه‌. ئه‌وان ده‌ڵێن به‌ستنى که‌مپ و ده‌رکردنى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف به‌ پێچه‌وانه‌ى داواکانیان، پێشێلکارى قانوونى مافى مرۆڤه‌.
ئه‌و رۆژنامه‌ هه‌روا نووسى: به‌رپرسانى عێراقى پێداگرى له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ رێز له‌ مافى نه‌یاران ده‌گرن؟، دانیشتوانى ئه‌شره‌ف هێزه‌کانى عێراقى به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن که‌ که‌مپه‌که‌یان گه‌مارۆداوه‌ و هێندێ جار رێگه‌ناده‌ن به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى خواردن و ده‌رمان.

15 سال و 3 ماه و 19 روز و 15 ساعت و 31 دقیقه پیش از این

نیۆیۆرک تایمز: دانیشتوانى ئه‌شره‌ف ده‌ڵێن لێره‌ ده‌مێنین، ئاماده‌ین گیانمان بده‌ین

نیۆیۆرک تایمز: دانیشتوانى ئه‌شره‌ف ده‌ڵێن لێره‌ ده‌مێنین، ئاماده‌ین گیانمان بده‌ین


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن