جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٠ ١٠  ساڵێکى ئاڵۆز له‌ پێوه‌ندیه‌کانى نێوان رژیم و ئه‌مریکا

٢٠ ١٠  ساڵێکى ئاڵۆز له‌ پێوه‌ندیه‌کانى نێوان رژیم و ئه‌مریکا

رۆژنامه‌کانى ئیسرائیل ئیدیعاى ئه‌وه‌یان کردوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر تا سیپتامبرى داهاتوو هه‌واڵه‌کانى کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ راگرتنى چالاکی ناوکه‌یی رژیم به‌ ئاکام نه‌گا،

ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌ بیرى سزاى توندتر له‌ بارى وزه‌ دژ به‌ رژیمه‌.
رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى \"هائارتس\" له‌ زمان سه‌رچاوه‌ ئیسرائیله‌ ئاگاداره‌کان له‌ ووتووێژه‌کانى به‌رپرسانى تل ئاویو له‌گه‌ڵ راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا، \"جیم جونز\" نووسیویه‌تى که‌ ئامانج له‌ زیاد کردنى سزاکان ئه‌و جار که‌م کردنه‌وه‌ى تواناى ده‌وڵه‌تى ئێران له‌ کر٠ینى دروست کراوه‌ نه‌وتیه‌کانى وه‌ک به‌نزین ده‌بێ.
رژیم ٤٠  له‌ سه‌د به‌نزینى پێویستى خۆى له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌کر٠ێ و ئه‌و مه‌سه‌له‌ بۆ رژیم شتێکى حه‌یاتیه‌.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو سه‌ناى ئه‌مریکا بر٠یارنامه‌یێکى دژ به‌و شیرکه‌تانه‌ په‌سه‌ند کرد که‌ دروست کراوه‌ نه‌وتیه‌کان به‌ رژیم ده‌فرۆشن. به‌ هۆى ئه‌و بر٠یاره‌وه‌ ئه‌و شیرکه‌تانه‌ ناتوانن بۆ ته‌حویل دانى نه‌وتى خاو به‌ خه‌زێنه‌کانى ئه‌مریکا رێکه‌وتن نامه‌ى فرۆش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئیمزا بکه‌ن.
له‌ روانگه‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکاوه‌ مه‌سه‌له‌ى ئێران له‌ ساڵى ٢٠ ١٠  دا ئاڵۆزتر ده‌بێ
به‌رپرسانى ئیسرائیلى و ئه‌مریکا که‌مترین لێدوانیان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ى جیم جونز بۆ ئیسرائیل نه‌داوه‌. چاودێران ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ دڵنیاى کردنه‌وه‌ى ئیسرائیل بووه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و که‌ ئه‌مریکا رێگه‌ نادا رژیم ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی بگا.

15 سال و 3 ماه و 19 روز و 15 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

٢٠ ١٠  ساڵێکى ئاڵۆز له‌ پێوه‌ندیه‌کانى نێوان رژیم و ئه‌مریکا

٢٠ ١٠  ساڵێکى ئاڵۆز له‌ پێوه‌ندیه‌کانى نێوان رژیم و ئه‌مریکا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن