جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جینایه‌تى بێ به‌زییانه‌ و بێ ده‌نگى جیهانى!

جینایه‌تى بێ به‌زییانه‌ و بێ ده‌نگى جیهانى!

سیامه‌ند
کاتێک وێنه‌ و هه‌واڵى هێرشی هێزى سه‌ربازى عێراق بۆسه‌ر دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف و شه‌هیدکران و بریندارکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ بێ چه‌ک و هیچ هۆیێکى پارێزگارى کردن له‌خۆیانن، ئه‌ویش به‌و بێره‌حمى و در٠نده‌ییه‌ى که‌ له‌به‌رانبه‌ریان ده‌کرێ ده‌بینى.

کاتێک قاره‌مانى و نه‌بردى که‌م وێنه‌ى ئافره‌تان و پیاوانى خۆراگر و شۆر٠شگێر، هیمه‌ت و غیره‌تى باوک ودایکێک له‌سه‌ر ته‌رمى رۆڵه‌ى شه‌هیدکراویان به‌ده‌ستى هێزى به‌ناو حکوومه‌تى دیموکراتى به‌لام له‌ناوه‌رۆکدا سته‌مگه‌ر ده‌بینى، کاتێک ده‌بینى هێزه‌کانى عیراقى که‌ هاوشێوه‌ى پاسداره‌کانى خامنه‌ین و ژماره‌یه‌کیان به‌ زمانى فارسی ده‌دوێن و ده‌ست په‌روه‌رده‌ى رژیمى ئێرانن چۆن بێره‌حمانه‌ ده‌کوژن و ده‌بر٠ن، کاتێک بێ عداڵه‌تى و خوێن رشتنى که‌سانى بێدیفاع که‌ هیوا و ئاواتیان ئازادیه‌ به‌و شێوه‌ در٠ندانه‌یه‌ ده‌بینى که‌ دڵى هه‌ر مرۆڤێکى خاوه‌ن ویژدان ئازار ده‌دا، ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ پێش که‌ ویژدانى ده‌سه‌لاتداریه‌تى حکوومه‌ت و هێزه‌ گه‌وره‌کان، پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ و دیموکراسی که‌ى ده‌جووڵێ؟ تا که‌ى قازانج په‌رستى، بناخه‌ى هه‌موو کارێک و هه‌ر پێوه‌ندیێک ده‌بێ؟ به‌راستى ئه‌و که‌سانه‌ى فیلم و هه‌واڵى رووداوه‌کان و هێرشه‌کان بۆسه‌ر دانیشتووانى بێ تاوانى شارى ئه‌شره‌ف ده‌بینین و هیچ هه‌ڵوێستێکیان نییه‌، ده‌بێ چ نه‌وعه‌که‌س و چ نه‌وعه‌ حکوومه‌تێک بن.
حکوومه‌تى ئیستاى عێراق ئه‌و ئیدعایه‌ ده‌کا که‌ دیموکراتى په‌یره‌و ده‌کا، دووره‌ له‌جینایه‌ت و مرۆڤ کوژى، به‌لام ئه‌وه‌ى ئیستا له‌به‌رانبه‌ر ٣٥٠ ٠  ژن و پیاوى بێ چه‌ک و بێتاوان له‌بیابانى گه‌رم و ووشکى ده‌شتى عوزێم و له‌شارى ئه‌شره‌ف به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن، کاروکرده‌وه‌ى در٠ندانه‌ و بێ ویژدانیه‌ و ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه‌ که‌ ئه‌وان رووى عه‌لى کیمیایی و بارزان تکریتى و جه‌لاده‌کانى دیکه‌یان سوور کردووه‌.
ته‌قه‌کردنى کوێرکوێرانه‌، به‌چه‌کى \"بی که‌ى سی\" و چه‌کى دیکه‌، له‌ئافره‌تان و پیاوانى عاشقى ئازادى و دژمن به‌ سته‌م و دیکتاتۆرى هه‌روه‌ها خستنه‌ به‌رماشێن و لودێر. رێگه‌ گرتن له‌چوونى ده‌رمان و خواردن و ته‌نانه‌ت رێگه‌گرتن له‌چوونى دوکتورى سه‌رده‌رچوو بۆ تیمارى برینداره‌کان و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌کان، کردار و هه‌ڵوێستى حکوومه‌تى پارلمانى و دیموکراتى و فیدارڵیه‌.
ئه‌وه‌یه‌ دیموکراسی!! ماشاالله‌ى لێ نه‌بێ! به‌راستى ئه‌و کرده‌وانه‌ ته‌نیا هه‌ر له‌دژمنانى دیموکراسی و ئازادی ده‌وشێته‌وه‌، ئه‌و کرده‌وانه‌ هاوشێوه‌ى کرده‌وه‌ در٠ندانه‌کانى هێزه‌ پاسدار و به‌سیج چه‌قۆکێش و سه‌رکوتگه‌ره‌کان له‌شه‌قامه‌کانى تاران و شاره‌کانى دیکه‌ى ئێران له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى نارازى و وه‌زاڵه‌هاتووه‌. ئه‌و رفتار و هه‌ڵس و که‌وته‌ى هێزه‌کانى عێراقى خووره‌وشت و حه‌زى مرۆڤ کوژى و دژایه‌تى ئازادی و مرۆڤایه‌تى نیشان ده‌دا. خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ویژدانه‌کانى جیهانیش که‌ باس له‌ئازادى و عه‌داڵه‌ت ده‌که‌ن، خه‌به‌ر نه‌یێن و گوێیان له‌ هاوارى ئازادیخوازان و ژنان و پیاوانى گه‌مارۆدراوى شارى ئه‌شره‌ف نه‌گرتبێ. له‌به‌رانبه‌ردا، قاره‌مانانى زنجیرکراو، له‌خاک و خۆڵى بیابانى ده‌شتى گه‌رمى خالص دا، به‌ قاره‌مانى که‌م وێنه‌یان و به‌ وره‌ى به‌رزیان، لووتى سته‌مگه‌ران و دیکتاتۆرانیان له‌عه‌رز دا و به‌خوێنى شه‌هیدان و برینداره‌کان و به‌ برسیه‌تى و توونیه‌تى و بێخه‌وى چه‌ندرۆژه‌، ئازادى و عه‌داڵه‌تیان جوانتر و به‌بایه‌خ تر کرد. بێگومان ئه‌گه‌ر رۆژێک ئازادى له‌ناوچه‌که‌دا له‌وولاتانى به‌لالێدرا و ته‌ندراو به‌ ده‌سه‌لاته‌ ملهوره‌کان، جێگیر بوو و ئازادی باڵى به‌سه‌ر ئێراندا کێشا ئه‌وکات گه‌وره‌یی و شه‌ره‌فى ئه‌و شه‌هیدانه‌ و ره‌نجى که‌م وێنه‌ى قاره‌مانانى شۆر٠شگێر و خاوه‌ن باوه‌ر زیاتر ده‌رده‌که‌وێ و روور٠ه‌شی و بێ ئابروویی زیاترى دیکتاتۆران و بکوژلنى ئازادیخوازى به‌دواوه‌ ده‌بێ.

15 سال و 3 ماه و 19 روز و 15 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

جینایه‌تى بێ به‌زییانه‌ و بێ ده‌نگى جیهانى!

جینایه‌تى بێ به‌زییانه‌ و بێ ده‌نگى جیهانى!


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن