خاته‌مى: ئه‌و دادگاییه شانۆ بوو
محه‌ممه‌دى خاته‌مى رۆژى یه‌کشه‌ممه ١١ى گه‌لاوێژ، سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونى دادگایی کردنى گیراوه‌کانى نار٠هزایهتیهکانى ئه‌م دواییه نار٠هزایهتى دهربر٠ى
و ئه‌و کاره‌ى به به‌رنامه‌یێکى شانۆ و پێچه‌وانه‌ى قانوونه‌کانى رژیم و مافى هاووه‌لاتى زانى.
له راگه‌یێندراوێکدا که له‌لایه‌ن ده‌فته‌رى خاته‌میه‌وه بلاوبۆته‌وه، دادگاى رۆژى شه‌ممه ١٠ ى گه‌لاوێژ، که سه‌د که‌سى تێدا به تۆمه‌تى دژایه‌تى قانوونى بنه‌ره‌تى دادگایی کران، به هۆیێک بۆ له‌ناوبردنى باوهر٠ى راى گشتى ناوبردوه. ئه‌و راگه‌یێندراوه که ر٠اپۆرتى هێندێ که‌سایه‌تى و ئه‌ندامانى مه‌جلیس بۆ لاى محه‌مه‌دى خاته‌میه، دیان پێدانان له هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بار و فشار، به بێ بایه‌خ له بارى قانوونى و دادوه‌ریه‌وه زانیوه.
دادگایی گیراوه‌کانى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه له ئێران رۆژى ١٠ ى گه‌لاوێژ ده‌ستى پێ کرد، ئه‌و دادگایه گیراوه‌کانى به هه‌وڵ بۆ رووخانى \"نرم\"، هاوکارى له‌گه‌ڵ بێگانه تاوانبار کرد. که زۆربه‌ى که‌سایه‌تیه به‌ناو ئیسلاحخوازه‌کانى وه‌ک محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌بته‌حى تێدا دادگایی کرا.