ئه‌مریکا ١٦ که‌س و شیرکه‌تى خارجى به پێشێلکارى ئابڵوقهکانى سه‌ر رژیمى ئێران تاوانبار کرد
رۆژى چوار شه‌ممه به‌رپرسانى فیدراڵى ئه‌مریکا به ده‌رکردنى بهیانیهیێک، ١٦ که‌س و شیرکه‌تى خارجى به ناردنى غه‌یره قانوونى وهسایلى گرینگ بۆ رژیمى ئێران تاوانبار کرد و بر٠یارى لێپرسینه‌وه بۆ ده‌رکردن.
ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ڵێن، ئه‌و وهسایلانه ده‌توانن له دروست کردنى چه‌ک و چۆڵدا که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێ. میکرۆچیپ به‌شێک له‌و وهسایلانهن که بۆ ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز له عێراق به کار هێندراون.