جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان داواى ئازاد کردنى به‌ندیه‌ سیاسیه‌کانى کرد

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان داواى ئازاد کردنى به‌ندیه‌ سیاسیه‌کانى کرد

رۆژێک دواى به‌رێوه‌چوونى یه‌که‌مین دادگایی ژماره‌یێک له‌ گیراوه‌کانى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ له‌ ئێران، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان داواى له‌ رژیمى ئێران کرد زیندانیه‌ سیاسیه‌کان ئازاد بکا و رێز له‌ مافى مه‌ده‌نى و سیاسى هاووه‌لاتیان بگرێ.

فرانک والتر ئیشتاین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ به‌ ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ له‌ شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى دادگایی نزیک به‌ سه‌د که‌س له‌ نار٠ازیان و نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به‌و کاره‌، گووتى: ئێران ده‌بێ پێ به‌ند بێ به‌ په‌یمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى خۆى بۆ پارێزگارى له‌ مافى مه‌ده‌نى و سیاسى هاووه‌لاتیان.
له‌ راگه‌یێندراوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان به‌ ئیشاره‌ به‌وه‌ى که‌ ئێران جارنامه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مه‌ده‌نى و سیاسى ئیمزا کرده‌، هاتووه‌: به‌ پێى زانیاریه‌کان له‌ کاتى به‌رێوه‌چوونى دادگایی نار٠ازیان، که‌مترین رێژه‌ى ناسراوى ماف بۆ ئه‌نجام دانى دادگایێکى شه‌فاف و عادلانه‌ له‌ به‌رچاو نه‌گیراوه‌.

15 سال و 3 ماه و 18 روز و 9 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان داواى ئازاد کردنى به‌ندیه‌ سیاسیه‌کانى کرد

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان داواى ئازاد کردنى به‌ندیه‌ سیاسیه‌کانى کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن