گواستنه‌وه ٣٢ بارمته به زۆر بۆ دادگایی و لێکۆڵینه‌وه یان بێ سه‌روشوێن کردن؟
به پێى راگه‌یێندراوى شۆراى ملى مقاومه‌ت، رۆژى یه‌کشه‌ممه ١١ى گه‌لاوێژ سه‌عات ٥ى دوانیوه‌رۆ، ٣٢ که‌س له‌و موجاهیده بریندارانه‌ى که رۆژى سێ شه‌ممه ٦ى گه‌لاوێژ به بارمته گیراون
و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌کانه‌وه له ژوورێکى ٣ له ٤ دا زیندانى کرا بوون و له ژێر شکه‌نجه و لێدان دا بوون و مانیان له خواردن گرتبوو، بۆ شوێنێکى نادیار گوێزرانه‌وه.
به پێى هه‌واڵێکى دیکه رژیمى ئێران له رێگه‌ى بهرێگیراوانى داواى ته‌حویل دانه‌وه یان بێ سه‌ر و شوێن کردنى ئه‌و موجاهیدانه‌ى کردوه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، داوا له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سهلیبى سوورى جیهانى و فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانى ئه‌مریکا و ناوه‌نده جیهانیه‌کانى دیکه ده‌کا، هه‌وڵى به په‌له بده‌ن بۆ رزگار کردنى ئه‌و بارمتانه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١١ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨