ر٠اپهرینى خه‌ڵکى تاران له دواى رێ و ره‌سمى دانپێدانان به سه‌رۆک کۆمارى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد
چه‌ند سه‌عاتێک له دواى به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى دانپێدانانى سه‌رۆکایه‌تى پاسدار مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ده‌وڵه‌تى ده‌یه‌مى رژیم، به پێى هه‌واڵ، نار٠هزایهتى گه‌لێک له ناوه‌ندى تاران رووى داوه.
حوکمى سه‌رۆک کۆمارى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد به ئاماده نه‌بوونى که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانى ئیسلاح خواز و هێندێ له به‌رپرسانى حکومه‌تى وه‌ک هاشمى ره‌فسه‌نجانى، له‌لایه‌ن ئاخوند خامنه‌یی رێبه‌رى رژیمه‌وه به ره‌سمى ناسێندرا.
به پێى ووته‌ى شاهیدان، ده‌یان هه‌زار که‌س له نار٠ازیان له نێوان مه‌یدانى وه‌لى عه‌سر، وه‌نه‌ک و چه‌ند گه‌ره‌کێکى دیکه‌ى تاران کۆبوونه‌وه‌ى و شیعارهکانى \"مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر\" و \"الله‌اکبر\" یان ده‌دا.
هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بۆ بلاوه پێ کردنى نار٠ازیان ده‌ستى کرد به هاویشتنى گازى فرمێسک رێژ و هێرشى کرده سه‌ریان.