مێرکێل پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌دى نژاد ناکا
ئانگلا مێرکێل سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان، به بۆنه‌ى دووباره دانانه‌وه‌ى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد به سه‌رۆک کۆمارى رژیم، پیرۆزبایی لێ ناکا.
به پێى ووته‌ى ده‌وڵه‌تى ئاڵمان پیرۆزبایی کردن له رێ و ره‌سمێک که تیایدا شک و گوومانێکى زۆر هه‌یه، دروست نیه.
کلاوس فاتر جێگرى ووته‌بێژى ره‌سمى ده‌وڵه‌تى ئاڵمان رۆژى دووشه‌ممه ١٢ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨ له برلین گووتى: به هۆى ئه‌و گوومانانه‌ى له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه باس ده‌کرێ، سه‌درى ئه‌عزه‌م هۆیێک بۆ پیرۆزبایی کردن نابینێ. فاتر جارێکى دیکه داواى له ده‌سه‌لاتدارانى رژیم کرد ته‌واوى زیندانیه سیاسیه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى نار٠هزایهتى ئازاد بکه‌ن.