هیلارى کلینتۆن داواى له رژیم کرد زوو سێ ئه‌مریکاییه‌که ئازاد بکا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا داواى له به‌رپرسانى رژیمى ئێران کرد به زوویی سێ گه‌ریده ئه‌مریکاییه‌که که ده‌گوترێ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیراون ئازاد بکا.
رۆژى دووشه‌ممه‌١٢ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨، هیلارى کلینتۆن ه‌وزیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به دهربر٠ینى نیگه‌رانى له‌باره‌ى چاره نووسى سێ گه‌ریده ئه‌مریکاییه‌که، داواى له به‌رپرسانى رژیم کرد سه‌باره‌ت به شوێنى راگرتنیان زانیارى بدا.
به گووته‌ى کلینتۆن ئه‌مریکا تا ئێستا له کاناڵه ره‌سمیه‌کانه‌وه له باره‌ى گرتنى ئه‌و که‌سانه‌وه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئێرانه‌وه گیراون ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه.
وه‌ک ده‌گوترێ دوو پیاو و ژنێکى ئامریکایی له کاتى شاخه‌وانى دا بێ ئه‌وه‌ى پێ بزانن چوونه‌ته خاکى ئێرانه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه ده‌گیرێن.