بروسکه‌ى پیرۆزبایی هاورێى تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخى حوسه ٠ینى سکرتێرى گشتى سازمان بۆ به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانى
زۆر به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانى
له‌گه‌ڵ سلاوى گه‌رم
به بۆنه‌ى کۆتایی هاتنى دیموکراسیانه و به‌شدارى به‌رچاوى جه‌ماوه‌ر و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و پارڵمانى کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم تان پێش که‌ش ده‌که‌م.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی گه‌رم به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى جه‌نابت به سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش ده‌که‌م، که جێگه‌ى بایه‌خه و کاریگه‌رى ده‌بێ له سه‌ر به‌ره‌وپێش چوونى دۆزى گه‌لى کورد و چاره‌سه‌ر کردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق. له هه‌مانکاتدا ناوه‌ند و حکومه‌ته جیهانیه‌کان به متمانه‌ى زیاتر له حکومه‌ت و پارڵمانى کوردستان ده‌روانن.
بێ گوومان ده‌ورى جه‌نابت له به‌ره‌و پێش بردن و یه‌کگرتوویی و هاوکارى له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان به‌رچاو و حاشا هه‌ڵنه‌گره که له داهاتووشدا سیاسه‌تى دروستى به‌رێزتان ده‌بێته هۆى خێر و خۆشى و ئاوه‌دانى زیاتر له کوردستان و خۆش گوزه‌رانى جه‌ماوه‌رى کوردستانى عێراق.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره و ئیحترامى بێ پایان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
بابه‌شێخ حوسه‌ینى
سکرتێرى گشتى
٣١/٧/٢٠ ٠ ٩