رێبه‌رایه‌تى سازمان پێشوازى له شاندێکى حیزبی رزگارى کوردستان کرد
رۆژى چوارشه‌ممه ٢٧ى خه‌رمانانى ١٣٨٧ ـ ١٧/٩/٢٠ ٠ ٨ به‌رێز رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێرى گشتى حیزبی رزگارى کوردستان و هه‌ژار زرارى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و کارۆخ عوسمان ئه‌ندامى سکرتاریه‌تى حیزبی رزگارى
سه‌ردانى بنکه‌ى رێبه‌رایه‌تى سازمانیان کرد له‌شاروچکه‌ى تۆبزاوا له‌پارێزگاى هه‌وڵێر، له‌لایه‌ن کاک باباشیخ حسێنى، سکرتێرى گشتى سازمان و کاک محمد محمدى و کاک کامیل نورانى فه‌رد ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى و کاک عه‌لى به‌هرامى جێگرى کومیته‌ى ناوه‌ندى پێشوازیان لێ‌کرا. له‌کۆبوونه‌وه‌یێکى ٢ ساعه‌ته دا، کێشه سیاسیه‌کانى ناوچه‌که که که‌وتنه‌به‌ر باس و هه‌ردوولا بۆچوونى خۆیان خسته‌روو، له‌هه‌مان کاتدا له‌سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوکارى پێیان داگرته‌وه.