جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ووته‌بێژى کۆشکى سپى قسه‌کانى خۆى له‌ باره‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌سێحه‌ کرد

ووته‌بێژى کۆشکى سپى قسه‌کانى خۆى له‌ باره‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌سێحه‌ کرد

رابرت گیبس ووته‌بێژى کۆشکى سپى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٤ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨، قسه‌کانى رۆژى پێشووترى خۆى له‌ باره‌ى ئه‌وه‌ى که‌ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراو ناوبردوو، ته‌سێحه‌ کرد.

ناوبراو رۆژى سێ شه‌ممه‌ له‌ کونفرانسێکى هه‌واڵده‌ری دا له‌ وه‌لامى پرسیارى هه‌واڵنێرێکدا له‌ باره‌ى به‌ ره‌سمى ناسینى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ سه‌رۆک کۆمارى مه‌شروعى ئێران، گووتبووى: ئه‌و سه‌رۆک کۆمارێکى هه‌ڵبژێردراوه‌.
دواى ئه‌وه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٤ى گه‌لاوێژ رابرت گیبس به‌ هه‌واڵنێرانى گووت: رێگه‌م بده‌ن ئه‌وه‌ى دوێنێ گووتم راست بکه‌مه‌وه‌. ناوبراو زیادى کرد: مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد رێ و ره‌سمى سوێندخواردنى به‌ جێ هێناوه‌ و ئه‌وه‌ راستیێکه‌، به‌لام ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆى خه‌ڵکى ئێرانه‌ که‌ له‌ باره‌ى مه‌شروعیه‌تى سه‌رۆک کۆمار له‌ وه‌لاته‌که‌یان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن.
هه‌روه‌ها گووتى: روونه‌ که‌ ئێرانیه‌کان له‌ باره‌ى دروستى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ قسه‌یان هه‌یه‌، که‌وایه‌ بر٠یاردان له‌و باره‌وه‌ به‌ خۆیان ده‌سپێرین.

15 سال و 3 ماه و 15 روز و 11 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

ووته‌بێژى کۆشکى سپى قسه‌کانى خۆى له‌ باره‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌سێحه‌ کرد

ووته‌بێژى کۆشکى سپى قسه‌کانى خۆى له‌ باره‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌سێحه‌ کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن