نوروێژ جارێکى دیکه سه‌فیرى رژیمى له ئوسلۆ بانگکرد
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نوروێژ جارێکى دیکه به بانگکردنى سه‌فیرى رژیم له ئوسلۆ له‌گه‌ڵ دهربر٠ینى نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به پێشێلکارى مافى گیراوه‌کان، داواى ئازاد کردنى زیندانیه سیاسیه‌کانى کرد.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه رۆژى چوار شه‌ممه ١٤ى گه‌لاوێژ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى سوێندخواردنى ئه‌حمه‌دى نژاد له ئێران، سه‌فیرى رژیم له ئوسلۆ بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نوروێژ بانگکرا بۆ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانى ده‌وڵه‌تى نوروێژ له باره‌ى پێشێلکارى مافى زیندانیه سیاسیه‌کان و سه‌رکوتى نه‌یاران له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ى پێ راگه‌یێنێ.
له مانگى رابردوودا ئه‌وه دووهه‌م جاره که سه‌فیرى رژیم له نوروێژ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته‌وه بانگ ده‌کرێ.