جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواى دادگایی کردنى سه‌رانى رژیمى ئێران

داواى دادگایی کردنى سه‌رانى رژیمى ئێران

هاوکات له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان له‌ ئێران، نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن رژیم، به‌رده‌وامه‌ و شێوه‌ى جۆراوجۆر به‌ خۆوه‌ ده‌گرێ.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٤ى گه‌لاوێژ رۆژى سوێند خواردنى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ مه‌جلیسى ئه‌و رژیم به‌ سه‌رۆک کۆمارى رژیم، جوێ له‌ تاران و مه‌شهه‌د له‌ چه‌ندین پێته‌ختى جیهان به‌ هۆى سه‌رکوتى نار٠ازیان، گرتنى چالاکانى سیاسى و مه‌ده‌نى، به‌ زۆر ددان پێدانانى زیندانیان له‌ ئێران، کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى رێکخرابوو.
هه‌روه‌ها له‌ دواى مانگرتن له‌ خواردن سێ رۆژه‌ى ئێرانیه‌کان له‌ به‌ر رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌سازى بۆ دادگایی کردنى سه‌رانى رژیم ده‌ستى پێ کرد، ۆرژى پێنج شه‌ممه‌ به‌ ناردنى نامه‌یێک بۆ کۆمیساریاى به‌رزى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان شێوه‌یێکى نوێى به‌ خۆوه‌ گرت.
له‌و نامه‌دا ئیشاره‌ به‌ پێشێلکارى به‌رینى مافه‌ بنه‌ر٠ه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى ئێران له‌لایه‌ن رژیمى ئێران کراوه‌ جیاوازى ره‌گه‌زى، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، ترۆرى ده‌یان رۆشنبیرى نار٠ازى له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ئێعدامى نه‌یاران و بیرجیاوازان، هاوتا له‌گه‌ڵ جینایه‌ت دژ به‌ مرۆڤایه‌تى ناوبراوه‌.
هه‌روه‌ها داوا له‌ کۆمیساریاى به‌رزى مافى مرۆڤ کراوه‌ په‌روه‌نده‌ى پێشێلکارى به‌رنامه‌بۆ دارێژراوى مافى بنه‌ر٠ه‌تى خه‌ڵکى ئێران، بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و دوایی دادگاى نێونه‌ته‌وه‌یی سزاکان بدرێ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رانى رژیم به‌ تاوانى جینایه‌ت دژ به‌ مرۆڤایه‌تى دادگایی بکرێن.

15 سال و 3 ماه و 14 روز و 9 ساعت و 36 دقیقه پیش از این

داواى دادگایی کردنى سه‌رانى رژیمى ئێران

داواى دادگایی کردنى سه‌رانى رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن