حوکمى ئێعدام بۆ چالاکێکى کورد
هه‌واڵده‌رى هرانا، ره‌شید ئاخکهندى له مانگى بانهمهر٠ى ساڵى رابردوودا به تۆمه‌تى شهر٠کهر و هاوکارى هێزه کوردستانیه‌کان له شارى ئیسفه‌هان گیرا
و خرایه به‌نده‌وه و له دواى یه‌ک ساڵ حوکمى ئێعدامهکهى له دادگاى رژیم له سنه‌وه پێ گه‌یشت.
له دواى گرتن و ناردنى بۆ گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى شارى سنه له ٢١ى خاکه‌لێوه‌ى رابردوودا له کاتێکدا دادگایی کرا و حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا که له گرتنى پارێزه‌ر بێ به‌ش کرابوو.
خانه‌واده‌ى ئاخکهندى ده‌ڵێن مه‌حکوم کرانى ناوبراو به هۆى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزه کوردستانیه‌کان نه‌بووه به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ١٠ ساڵ پێش ئێستا و شهر و پێکدادان له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى رژیم له یه‌کێک له دێکانى شارى بانه.
وه‌ک ده‌گوترێ خۆفرۆشێکى کورد له شهر٠هکهدا کوژراوه و ئێستا له دواى ١٠ ساڵ و به هۆى شکایه‌تى که‌سێک به ناوى ره‌حمان سهعیدنژاد له نزیکانى کوژراوه‌که، گیراوه و حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پاوه.