ئوکونومیست: به‌رده‌وامى نائارامیه‌کان و لاواز بوونى رژیمى تاران
به پێى راپۆرتى بی بی سى، حه‌وتوونامه‌ى ئوکومونیست چاپى له‌نده‌ن له بابه‌تێک دا له ژێر ناوى \"ئاڵۆزیه به‌رده‌وامه‌کان له ئێران\" باسى له رێ و ره‌سمى سوێند خواردنى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد و
ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر کردوه و نووسیویه‌تى: ئه‌حمه‌دى نژاد شه‌پۆلێکى گه‌وره له نار٠هزایهتى تاڵ و په‌ره‌سه‌ندووى بهرهور٠ووه.
ئه‌و بلاوکراوه نووسى: هێشتا رێ و ره‌سمى سوێندن خواردنى ته‌واو نه‌بووه که شه‌قامه‌کانى تاران جارێکى دیکه نار٠هزایهتى به‌خۆوه بینى و هه‌ڵکردنى ئاگر، شیعارى توند، ده‌نگى بۆقى ماشینه‌کان و شه‌ر٠ و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان تا شه‌و به‌رده‌وامه.
ئوکونومیست هه‌روه‌ها ئیشاره‌ى به کێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانى رژیم کردوه، موشکلاتى سیاسه‌تى ئابوورى و ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌دى نژادى فه‌له‌ج کردوه، له کاتێکدا که هێشتا نا ئارامیه‌کان سه‌رى هه‌ڵنه‌دابوو ئابوورى رژیم له‌گه‌ڵ ئابڵوقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بهرهور٠وو بوو، به ته‌ئکید له دواى ئه‌مه‌ش ئابوورى ئێران له به‌رانبه‌ر به‌رنامه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد دا خۆناگرێ و رژیمێک که ئه‌و رێبه‌رایه‌تیى ده‌کا که ناشیرینیه‌که‌ى له به‌ر چاوى هه‌موو جیهانیانه، ناتوانێ هومێدى به ره‌حمى کۆمه‌ڵگاى جیهانى هه‌بێ.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێ رێبه‌رانى رژیم که ئاوا لاواز بوون، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه به ئاره‌زووى خۆیان واز له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی بێنن به‌لام رق و کینه‌یان له لاوه‌کیه‌کان و کێشانى وێنه‌ى شه‌یتانى له وه‌لاتان نیشانه‌ى هیچ هومێدێک نیه به هه‌وڵه‌کانى ئوباما بۆ دامه‌زرانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانى ئێران. و له راستى دا بانگه‌وازى پێشووى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا بۆ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران به مرور کاڵ ده‌بێته‌وه و به جێگه‌ى ئه‌و باس له زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان و دروست کردنى بۆمبی به هێزتر دژ به دامه‌زراوه بتوونیه ژێر زه‌مینیه‌کان ده‌کرێ.