بانگه‌وازى به په‌له‌ى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ٣٦ ئه‌ندامى سازمانى موجاهیدین له ئه‌شره‌ف
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له بانگه‌وازێک دا سه‌باره‌ت به‌و ٣٦ ئه‌ندامه‌ى سازمانى موجاهیدین که دزراون رایگه‌یاند که دانیشتوانى ئه‌شره‌ف لێ یان دراوه و بریندار بوون و شکه‌نجه کراون.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ: ٣٦ ئێرانى که گیرابوون و له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له بنکه‌یێکى پۆلیس دانراون، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى عێراق له کاتى هێرش ۆ‌ب سه‌ر که‌مپى ئه‌شره‌ف و کونترۆڵى، ئه‌و ئێرانیانه‌یان گرت.
به پێى راپۆرته‌کان زۆربه‌یان له دواى ئه‌وه‌ى گیراون لێیان دراوه و بریندارن و شکه‌نجه کراون و به‌لانى که‌مه‌وه ٧ که‌سیان پێویستى به پزیشک هه‌یه. وه‌ک ده‌گوترێ ئه‌وانه له نار٠هزایهتى به گرتن و شکه‌نجه کردنیان مانیان له خواردن گرتووه.
ئه‌وان داوایان کردوه پارێزه‌ره‌که‌یان ببینن که تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. هه‌موو ئه‌و ٣٦ که‌سه له به‌ر ههر٠هشهى گه‌رانه‌وه‌ى به زۆر بۆ ئێراندان، جێگه‌یێک که ترسى ئه‌وه هه‌یه له‌وێ شکه‌نجه و ئێعدام بکرێن.