رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی: له دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه ١١٥ که‌س له ئێران ئێعدام کراون
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژى هه‌ینى ١٦ى گه‌لاوێژ رایگه‌یاند: له ماوه‌ى زیاتر له ٥٠ رۆژى دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئێران به‌لانى که‌مه‌وه ١١٥ که‌س له‌و وه‌لاته له سێداره دراون.
ئیرن خان، سکرتێرى رێکخراوى لێبوردنى نێوهنتهوهیی، له راگه‌یێندراوێکدا گووتى: به‌لانى که‌مه‌وه له دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئێران ١١٥ که‌س ئێعدام کراون.
سکرتێرى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و باوهر٠ه دایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ژماره‌ى ئێعدامه‌کان له ئێران زۆره، به‌لام ئه‌و ژماره زیاد بوونى رێژه‌ى ئێعدام له ئێران ده‌رده‌خا.
له راگه‌یێندراوى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی دا هاتووه له رۆژى ١٢ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ تا ٢٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، له ئێران‌دا ١٩٦ ئێعدام تۆمار کراوه که به‌و رێژه‌یه ئێران ده‌چێته رێزى دووهه‌م له جیهان دا. به پێى ئه‌و راپۆرته چین یه‌که‌م وه‌لاته.
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ: هه‌واڵى هێندێ له ئێعدامهکانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران به‌م شێوه‌ى خواره‌وه راگه‌یێندراوه: ١٤ ئێعدام له رۆژى دووهه‌مى ژوئیه، ٢٠ ئێعدام له رۆژى چواره‌مى ژوئیه، ١٣ ئێعدام رۆژى ١٤ى ژوئیه و ٢٤ ئێعدام رۆژى پێنجه‌مى ئوت.