به‌نگلادش مار گره‌کان بار دێنێ
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌نگلادش رایگه‌یاند بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به هۆى پێه‌ودانى ماره‌وه گیان ده‌ده‌ن، رووى له بارهێنانى مارگیره سونه‌تى و شفاده‌ره سونه‌تیه‌کان کردوه.
ئه‌و به‌رنامه له دواى ئه‌نجام دانى به‌ربلاوترین لێکۆڵینه‌وه له باره‌ى پێوه‌دانى ماره‌وه له‌و وه‌لاته دارێژرا.
به پێى ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه که بانکى ناوه‌ندى جیهانى خه‌رجه‌که‌ى دابین کردوه، هه‌ر ساڵ نزیک به ٧٠ ٠ هه‌زار که‌س له به‌نگلادش مار پێوه‌ى داون و له‌و ژماره نزیک به ٦ هه‌زار که‌س به هۆى سه‌مى ماره‌وه گیانیان داوه. له دواى خنکان له لافاو، مارپێوه‌دان زۆرترین قوربانى مردنى ناسروشتى له به‌نگلادشه.
زۆربه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى مار پیانه‌وه ده‌دا له‌لایه‌ن شفاده‌ره سونه‌تیه‌کانه‌وه ده‌رمان ده‌کرێن هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تى بنگلادش له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه شێوه‌ى پزیشکیان فێرکا. ئه‌و پزیشکانه‌ى که لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ئه‌نجام دابوو، به‌و ئاکامه گه‌یشتن که ته‌نیا ٣ له‌سه‌دى ئه‌و که‌سانه‌ى مار پیانه‌وه ده‌دا ده‌برێنه نه‌خۆشخانه و ده‌رمانى ئه‌وانى دیکه له‌لایه‌ن شفاده‌ره سونه‌تیه‌کانه‌وه که به \"ئوجهاس\" ناسراون، ده‌کرێ.
مارگر و شفاده‌ره سونه‌تیه‌کان که‌سانێکن که به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ماردان، و جوێ له ده‌رمانى ئه‌وانه‌ى مار پیانه‌وه ده‌دا، ماره‌کان ده‌گرن و په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن و له رێ و ره‌سم و جێژنه‌کاندا به ماره‌کانیان شانۆگه‌رى ده‌که‌ن. ئه‌و شێوه ده‌رمانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى پێوه‌دانى مار له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه‌وه به کار ده‌برێ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى پزیشکى پێشکه‌وتوودا نایێته‌وه.
بۆ نمونه ئه‌وان بۆ چاک کردنه‌وه‌ى نه‌خۆش جێ ده‌مى ماره‌که هه‌ڵ ده‌مژن و له‌شى نه‌خۆشه‌که ده‌ماڵن.