جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆشنێر: دادگاى تاران بیرهێنه‌ره‌وه‌ى دادگاکانى کاتى ئیستالین

کۆشنێر: دادگاى تاران بیرهێنه‌ره‌وه‌ى دادگاکانى کاتى ئیستالین

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ له‌ پاریس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یێکى فه‌رانسه‌یى، له‌ باره‌ى دادگاى گیراوه‌کانى ئه‌م دواییانه‌ له‌ ئێران گووتى:

ئه‌و دادگایانه‌ بیرهێنه‌ره‌وه‌ى دادگا شانۆییه‌کان له‌ جێگه‌ى دیکه‌یه‌ که‌ هه‌موومان له‌ یادمانه‌. ئیشاره‌ى ناوبراو به‌ دادگاکانى کاتى ئیستالینه‌.
رۆژنامه‌ى فه‌رانسه‌یی \"لوپاریزین\" که‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ فه‌رانسه‌ ووتووێژى کردوه‌، نووسیویه‌تى: نزیکیێکى زۆر له‌ نێوان دادگایی گیراوه‌کان له‌ ئێران و شانۆى دادگایی نه‌یارانى ئیستالین به‌دى ده‌کرێ. له‌و دادگایانه‌دا تۆمه‌تباران به‌ زۆر مه‌جبوور به‌ دیان پێدانان ده‌کرێن و مه‌جبور به‌ وتنى قسه‌گه‌ڵێک ده‌کرێن که‌ بۆیان دیارى ده‌کرێ.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ له‌و ووتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ شانۆ و قه‌شمه‌رى ناوهێنانى دادگاییه‌کانى رژیمى تاران، داواى له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ مه‌به‌ستى ئازاد کرانى گیراوه‌کان فشاره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و رژیمه‌ زیاد بکرێ. هه‌روه‌ها گووتى: به‌و هومێده‌م رژیمى تاران به‌ په‌له‌ گیراوه‌کان که‌ دوو هاووه‌لاتى فه‌رانسه‌یی تێدایه‌ ئازاد بکرێن.

15 سال و 3 ماه و 11 روز و 11 ساعت و 11 دقیقه پیش از این

کۆشنێر: دادگاى تاران بیرهێنه‌ره‌وه‌ى دادگاکانى کاتى ئیستالین

کۆشنێر: دادگاى تاران بیرهێنه‌ره‌وه‌ى دادگاکانى کاتى ئیستالین


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن