جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شه‌پۆلى بێکارى له‌ تاران

شه‌پۆلى بێکارى له‌ تاران

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ر٠ى فه‌رارو
وه‌رگێر٠: سارۆ
دواى راگه‌یاندنى به‌ره‌و سه‌رچوونى سێ له‌ سه‌دى نرخى بێکارى له‌ ئوستانى تاران له‌ وه‌رزى به‌هارى ئه‌م ساڵ له‌ چاو به‌هارى ساڵى رابردوو، کارناسان و چالاکانى بارى کار له‌ ئوستانى تاران نه‌ک ته‌نیا ئه‌و مه‌سه‌له‌ به‌

ووریادانێکى جیددى بۆ تاران ده‌زانن به‌ڵکوو له‌و باوه‌ر٠ه‌دان ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر له‌و ١٣ له‌سه‌ده‌یه‌ که‌ ناوه‌ندى ئامار رایگه‌یاندوه‌.
به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ى که‌ ئوستانى تاران زیاتر له‌ ١٢ ملوێنه‌ و به‌ رێژه‌یێکى زۆرى ناوه‌نده‌ پێشه‌سازیه‌کان له‌و ئوستانه‌دایه‌ بۆیه‌ جێگه‌یێکى تایبه‌تى هه‌یه‌ له‌ وه‌لاتدا و ئه‌گه‌ر گرێ و گۆڵێک یان مه‌سه‌له‌یێک له‌ تاران ده‌ست پێ بکا هه‌ر زوو ئوستانه‌کانى دیکه‌ى ئێران ده‌گرێته‌وه‌.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ى کار یه‌کێک له‌ مه‌سه‌له‌ گرینگه‌کانى ئه‌و ئوستانه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى کێشه‌ و ئاکامى خراپى کۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌رۆکى ناوه‌ندى ئامار له‌ به‌ره‌و سه‌رچونى سێ له‌ سه‌دى رێژه‌ى بێکارى له‌ به‌هارى ئه‌مساڵدا له‌ چاو به‌هارى ساڵى ١٣٨٧ هه‌واڵى دا، که‌ راگه‌یاندنى ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌ مه‌ترسیێکى جیددى بۆ ئوستانى تاران ده‌ژمێردرێ.
مه‌دد سه‌باره‌ت نرخى بێکارى ئوستانى تاران گووتى، له‌ به‌هارى ئه‌مساڵدا نرخى بێکارى له‌ تاران گه‌یشته‌ ٤/١٣ له‌ سه‌د که‌ له‌ چاو به‌هارى ساڵى ١٣٨٧، ١/٣ له‌ سه‌د زیادى کردوه‌، که‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا سه‌رتاى مه‌سه‌له‌یێکى تاڵ و شه‌پۆلێکى گه‌وره‌ى بێکارى له‌ تارانه‌، که‌ هه‌ر چه‌ند زۆربه‌ى به‌رپرسانى کرێکارى و خاوه‌ن کار و کارناسان له‌ باره‌وه‌ نیگه‌رانى ده‌رده‌بر٠ن، به‌لام به‌رپرسانى حکومه‌تى ئه‌و ئوستانه‌، ئه‌و مه‌سه‌له‌ زۆر به‌ جیددى ناگرن و پێ یان وایه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌ به‌ڵگه‌ى بێکارى نیه‌.
بێکارى له‌ تاران رۆژ له‌ دواى رۆژ له‌ زیاد بوون دایه‌
ناسر بورهانى (سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوئاهه‌نگى شۆراى ئیسلامى کار له‌ تاران) له‌و به‌رپرسه‌ کرێکاریانه‌یه‌ که‌ زیاد بوونى رێژه‌ى ١/٣ له‌ سه‌دى بێکارى قه‌بووڵ نیه‌ به‌ڵکوو له‌و باوه‌ر٠ه‌دایه‌ که‌ رێژه‌ى بێکارى له‌ تاران زۆر له‌وه‌ زیاتره‌.
ناوبراو له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرى \"خه‌به‌ر\" ده‌ڵێ، بێکارى له‌ تاران رۆژ به‌ رۆژ له‌ به‌ره‌و سه‌رچوون دایه‌ و ئێمه‌ش چاوه‌رێى روون بوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى ده‌وڵه‌تین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ دروست بوونى رێژه‌ى ١٣ له‌ سه‌د بێکارى له‌ تاران ده‌ڵێ، له‌ وه‌لاتى ئێمه‌دا له‌ هه‌موو باره‌کاندا ئامارى راست نیه‌، به‌تایبه‌ت له‌ باره‌ى کار له‌ وه‌لاتدا که‌ بێکارى روو له‌ زیاد بوونه‌.
٣٠ ٠  کارگه‌ له‌ تاراندا به‌ره‌ور٠ووى کێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌
ئیسماعیل حه‌ق په‌ره‌ستى به‌رێوه‌به‌رى ماڵى کرێکار له‌ ئوستانى تاران له‌ باره‌ى رێژه‌ى بێکارى له‌و ئوستانه‌، ئیشاره‌ى به‌ بوونى ٣٠ ٠  کارگه‌ کرد که‌ به‌ره‌ور٠وى کێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌، و به‌ هه‌واڵنێرى \"خه‌به‌ر\" ده‌ڵێ، ئه‌و یه‌کانه‌ پێشتر به‌شه‌کانى که‌ل و په‌لى ناو ماڵ، دروست کردنى به‌شه‌کانى ماشین و رستن و چنین بوون که‌ زه‌ره‌ر و قه‌رزه‌کانیان زۆر بووه‌ و له‌ به‌رانبه‌ریشدا فرۆشیان که‌م.
ناوبراو له‌و شیرکه‌تانه‌ى که‌ پێوه‌ندیان به‌ که‌ل و په‌لى ناو ماڵ هه‌یه‌ و تووشى کێشه‌ بوون شیرکه‌ته‌کانى پارس ئه‌لکتریک، شه‌هاب و ئه‌رجى ناوبرد و گووتى، ئه‌و شیرکه‌تانه‌ گیرۆده‌ى قه‌رزدارى بوون و کێشه‌ى نه‌بوونى پووڵى حازریان هه‌یه‌ و ناتوانن کاره‌کانیان به‌رنه‌ پێش. ناوبراو هه‌روا ده‌ڵێ، له‌لایێکى دیکه‌وه‌ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا له‌ دواى ته‌واو بوونى ماوه‌ى کرێکاره‌کان، جارێکى دیکه‌ قه‌رارداده‌کانیان نوێ ناکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و بیانووه‌ بۆ بێکارى کرێکاره‌کانیان دێننه‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌ى ده‌رکردنى کرێکاره‌کانه‌.
حه‌ق په‌ره‌ستى زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ، گه‌وره‌ترین کێشه‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونى هاوکارى و هاوئاهه‌نگى به‌رپرسانى ئابوورى وه‌لات له‌وانه‌ وه‌زارته‌کانى کار، دارایی، پێشه‌سازى و بارزگانى، ناوبراو ده‌ڵێ، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ له‌ باره‌کانى وه‌ک چاودێرى و کونترۆڵ کردنى قاچاخى که‌ل و په‌ل، هاورده‌ى زیاده‌ له‌ حه‌د، دانى فرسه‌ت بۆ قه‌رزى شیرکه‌ته‌کان و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى دیکه‌ هاوئاهه‌نگ بن.
بایه‌خ نه‌دان به‌ بونگاکان، هۆى به‌ره‌و سه‌رچوونى بێکاریه‌
به‌لام جوێ له‌ به‌رپرسانى کرێکارى له‌ تاران، زۆربه‌ى خاوه‌ن کاره‌کانى ئه‌و ئوستانه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌ مه‌ترسى ده‌زانن که‌ ده‌بێ هه‌ر زوو هۆى سه‌رهه‌ڵدانى چاره‌سه‌ر بکرێ.
وه‌لى الله‌ داود ئابادى (ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى سه‌رۆکایه‌تى ناوه‌ندى خاوه‌ن کارانى وه‌لات) له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرى \"خه‌به‌ر\"ى گووت، یه‌کێک له‌ هۆکانى زیاد بوونى رێژه‌ى بێکارى سیاسه‌تى بانگه‌کان له‌ دانى مایه‌کانه‌.
ناوبراو جوێ له‌ مه‌سه‌له‌ى نه‌دانى مایه‌ به‌ شیرکه‌ته‌کان، گران بوونى مه‌وادى سه‌ره‌تایی له‌ پێشه‌سازى به‌ هۆیێکى دیکه‌ له‌ زیاد بوونى بێکارى ناوبردوه‌ و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ راسته‌ که‌ مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌و باره‌دا وه‌ک هه‌میشه‌ کاردانه‌وه‌ى هه‌بووه‌.
هه‌روه‌ها ئیشاره‌ به‌ کۆمه‌گه‌کانى ده‌وڵت که‌ له‌م دواییانه‌دا بۆ شیرکه‌ته‌ ئابووریه‌کانى له‌ به‌رچاو گرتوه‌، ده‌ڵێ، ئه‌و کۆمه‌گانه‌ش نیشان ده‌ا که‌ شیرکه‌ته‌ ئابووریه‌کان کێشه‌یان هه‌یه‌. ناوبراو له‌ باره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى که‌ راگه‌یێندرا، هه‌ر چه‌ند به‌ روونى ناڵێ قه‌بووڵم نیه‌ به‌لام ده‌ڵێ، دانى ئامارى دروست له‌ وه‌لاتدا کارى هه‌موو که‌سێک نیه‌.
پاساوه‌کانى ده‌وڵه‌ت له‌ باره‌ى زیاد بوونى رێژه‌ى بێکارى
به‌لام جوێ له‌و به‌رپرسه‌ کرێکارى و خاوه‌ن کارانه‌ى ئوستانى تاران، له‌ به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى هه‌ر چه‌ند له‌م رۆژانه‌دا که‌م که‌س قسه‌ده‌کا، به‌لام سه‌رۆکى رێکخراوى کارو بارى کۆمه‌لایه‌تى ئوستانى تاران له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسنا، هۆى به‌ره‌وسه‌رچوونى رێژه‌ى بێکارى له‌ تارانى گێرایه‌وه‌ بۆ ئه‌و فشاره‌ى له‌ سه‌ر بێکاره‌ ورزیه‌کانى ئوستانه‌کانى دیکه‌یه‌ و گووتى: هێزى کارى باقى ئوستانه‌کان له‌ ورزى که‌م کارى دا به‌ هۆى بوونى فرسه‌تى کارى زیاتر له‌ تاران، هێرش دێنن و هیچ به‌رنامه‌یێک بۆ رێگه‌گرتن له‌ هاتنى هێزى کار له‌ ئوستانێکه‌وه‌ بۆ ئوستانێکى دیکه‌، نیه‌.
مه‌زهه‌رى به‌ ئیشاره‌ به‌وه‌ى که‌ ئه‌وانه‌ى بۆ کار ده‌گه‌رێن پێ یان وایه‌ که‌ تاران فرسه‌تى کارى زیاترى هه‌یه‌، زیادى کرد: له‌ تاران کارى خزمه‌تگوزارى له‌ چاو کاره‌کانى دیکه‌ زیاتره‌ و جێگیربوونى ئه‌وانه‌ى بۆ کار ده‌گه‌رێن له‌و جۆره‌ کارانه‌دا زیاتر له‌ کاره‌ مه‌هاره‌تیه‌کانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ خه‌ڵکى تاران زیاتره‌ کرێکارى خزمه‌تگوزارى زیاترى پێویسته‌ که‌ کۆمه‌گ ده‌کا به‌و جۆره‌ کرێکارانه‌.
ناوبراو ته‌ئکیدى کردکه‌ تاران هه‌ڵگرى فشارى بێکارى وه‌رزیى باقى ئوستانه‌کانه‌، گووتى: رێژه‌ى بێکارى وه‌رزى له‌ ئوستانه‌کان فه‌رقیان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ بوون و نه‌بوونى کارى ورزى له‌ باقى شوێنه‌کانى وه‌لات، رێژه‌ى بێکارى وه‌رزى له‌ تارانیش گۆر٠انى به‌ سه‌ر دێ.
ناوبراو به‌ره‌وسه‌رچوونى سێ له‌سدى بێکارى له‌ تاران و له‌ وه‌رزى به‌هارى ئه‌و ساڵ له‌ چاو به‌هارى ساڵى پێشترى به‌ ئاماده‌سازی له‌ بارى کار له‌ باقى شوێنه‌کانى وه‌لات له‌ ماوه‌ى به‌هارى ساڵى رابردوودا زانى و بیرى هێنایه‌وه‌ له‌ ئوستانى تاران ژماره‌ى بێکارانى نێشته‌جێى تاران که‌متر له‌و بێکارانه‌ى که‌ هاتوون. به‌و پێیه‌ رێژه‌ى بێکارى وه‌رزى له‌ دارژتنى به‌رنامه‌کاندا ناتوانێ ببێته‌ به‌ڵگه‌.
هه‌ر چه‌ند ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆکى رێکخراوى کارى تاران هیچ ده‌ردێک ده‌وا ناکا و له‌ پاساوهێنانه‌وه‌یێک زیاتر نیه‌، به‌لام ئه‌وه‌ى له‌و نێوه‌دا گرینگتره‌ به‌ره‌وسه‌رچوونى رێژه‌ى بێکارى له‌ ئوستانى تاران و سه‌رهه‌ڵدانى له‌ به‌شه‌کانى دیکه‌ى وه‌لات و کاردانه‌وه‌کانى بێکارى له‌ پێته‌خت دایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ى به‌رپرسانى دیکه‌ى رژیم وه‌ک سه‌رۆکى رێکخراوى کارى تاران بێ، ئه‌و کاته‌ ده‌بێ به‌رپرسان خۆیان بۆ هه‌ر جۆره‌ ئاکامێکى بێکارى له‌ وه‌لات ئاماده‌ بکه‌ن.

15 سال و 3 ماه و 9 روز و 9 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

شه‌پۆلى بێکارى له‌ تاران

شه‌پۆلى بێکارى له‌ تاران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن