"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌مریکا و ئامانجى نوێ له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران

ئه‌مریکا و ئامانجى نوێ له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران

سه‌رچاوه‌: رادوێ ئاڵمان
و: جه‌لال احمه‌دى
به‌ پێى لێکدانه‌وه‌ى رۆژنامه‌یێکى ئاڵمانى \\\"زود دویچه‌\\\" وا دیاره‌ ئامانجى ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران گۆراوه‌ و تاران ده‌بێ خۆى بۆ فشارى زیاتر ئاماده‌ بکا.

له‌ به‌راوردێک دا که‌ رۆژنامه‌ى ئاڵمانى زود دویچه‌ بلاوى کردۆته‌وه‌، ستراتژى ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێرانى به‌ سه‌رلێشێواوانه‌ ناوبردوه‌.
سه‌ره‌تا جه‌وبایدن جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بکاته‌ سه‌ر بنکه‌ ناوکه‌ییه‌کانى ئێران ئه‌مریکا به‌رى پێ ناگرێ. له‌ دواى ئه‌و و له‌ کاتى نائارامیه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم، هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنى بێ مه‌رجى ئه‌مریکاى له‌گه‌ڵ رژیم برده‌ ژێر پرسیار. ناوبراو هه‌روا قسه‌ى له‌ چه‌ترى دیفاعى هاوپه‌یمانانى ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ کرد، به‌ شێوه‌یێک که‌ ئیسرائیل پێى وابوو که‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مریکا به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتبێ که‌ رژیمى ئێران به‌ زوویی ده‌ستى به‌ بۆمبی ئه‌تۆمى ده‌گا.
چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش هه‌واڵێک بلاو بۆوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ووتووێژه‌کان تا مانگى سپتامبر له‌گه‌ڵ رژیم به‌ ئاکام نه‌گا، ئابڵوقه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هاورده‌ى سووته‌مه‌نى.
له‌ دواى ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌کانى ئه‌مریکا له‌ واشینگتۆن گووتیان که‌ بۆمبێکى دژه‌ په‌ناگاى ١٣ تۆنى نوێ دروست ده‌که‌ن، هه‌واڵێک که‌ ده‌توانێ جۆرێک له‌ ئاماده‌یی ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا بۆ هێرش کرده‌ن سه‌ر دامه‌زراوه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم حیساب بکرێ.
باراک ئوباما به‌ چ نیازه‌؟
ئایا ته‌مه‌نى سیاسه‌تى ئاشتیخوازانه‌ کۆتایی پێ هاتووه‌؟
رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران موحافزه‌کاره‌کانى ئه‌مریکاى خۆشحاڵ کردوه‌. هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى رژیم که‌ زۆران هه‌مووى به‌ ساخته‌کارى ده‌زانن و هه‌ڵوێستى موحافزه‌کاره‌کانى ئه‌مریکا ته‌ئید ده‌کا. ئه‌وان ده‌یان گووت ناکرێ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ووتووێژ بکرێ.
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قسه‌ دژ به‌ یه‌کانه‌ى که‌ هه‌ن، هۆکان دستیان یه‌که‌وه‌ دا و ئامانجى نوێى ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێرانیان ته‌کمیل کرد.
دنیس راس راوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، له‌ کتێبێکدا که‌ تازه‌ چاپ بووه‌، ئامانجى نوێى ئه‌مریکاى باس کردوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بوونى ره‌خنه‌ى جۆراوجۆر وا دیاره‌ ئێستا بووه‌ به‌ به‌رنامه‌ى ره‌سمى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا.
دنیس راس ده‌ڵێ، ئه‌مریکا ده‌بێ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ووتووێژى بێ پێش مه‌رج له‌گه‌ڵ ئێران، زیاد کردنى فشاره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و وه‌لاته‌ بگرێته‌ به‌ر. ئه‌و فشاره‌ ده‌توانێ له‌ فشارى سیاسى تا هه‌ر٠ه‌شه‌ى هێرشى سه‌ربازى له‌ خۆ بگرێ.
به‌ پێى ئه‌و لێکدانه‌وه‌ نوێ یه‌، هه‌ر٠ه‌شه‌ گه‌لێک که‌ زستانى رابردوو له‌ رژیم کرا به‌ ماناى شکستى سیاسه‌تى نزیک بونه‌وه‌ له‌ رژیم نیه‌، به‌ڵکوو هه‌نگاوێکه‌ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران.
راس ده‌ڵێ: ئێران ده‌بێ بزانێ به‌ به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى به‌هایێکى قورس ده‌بێ بدا. له‌ ستراتژیه‌که‌ى راس دا ده‌ست کێشانه‌وه‌ له‌ پیتاندنى ئورانیۆم لاى رژیم به‌ ماناى له‌ ده‌ست دانى قورساییه‌. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ ئیجازه‌ به‌ ئێران بدرێ که‌ له‌ ژێر چاودێرى توندى نێوده‌وڵه‌تى دا ئورانیۆم بپاڵێوێ.
به‌ پێى ئه‌و ستراتژیه‌ى راس ده‌بێ ئوروپاییه‌کان به‌و قه‌ناعه‌ته‌ بگه‌یێنین که‌ سزاى توندتر دژ به‌ ئێران له‌ به‌رچاو بگرن به‌تایبه‌ت له‌ بارى وزه‌وه‌ که‌ ئێران له‌و باره‌دا زۆرى زه‌ره‌ر لێ ده‌که‌وێ.
بۆمبی ئه‌تۆمى ئاسایشى ئێران ناباته‌ سه‌ر
راس ده‌ڵێ: ده‌بێ بۆ ئێرانیه‌کان روون بکرێته‌وه‌ که‌ بۆمبی ئه‌تۆمى ئاسایشیان ناباته‌ سه‌ر. هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئه‌تۆمى ته‌نیا کاتێ ده‌کرێ بره‌وێته‌وه‌ که‌ به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ وه‌لامى بدرێته‌وه‌. ئه‌مریکا رێگه‌نادا که‌ ئێران به‌ وه‌ده‌ست هێنانى بۆمبی ناوکه‌یی ترس و دڵه‌راوکێ دروست کا و هێزه‌که‌ى په‌ره‌ پێ بدا. به‌ گووته‌ى ئه‌و کاتێ ئێران ده‌بینێ که‌ دراوسێکانى چه‌کێکى زیاتر له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرن، و توانایێکى زیاتریان له‌ خه‌بات دژ به‌ ترۆریزم هه‌یه‌ و له‌ سیستمى دیفاعى موشه‌کى و له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدان که‌ که‌ وه‌لامى مووشه‌که‌کانى ئێران به‌ دژه‌ مووشه‌ک ده‌ده‌نه‌وه‌، ده‌بێ له‌ خۆیان بپرسن که‌ ئه‌و بۆمبی ئه‌تۆمیه‌ چى بۆ ئه‌وان هێناوه‌.
راس، کلینتۆن و هاوفکره‌کانیان له‌و باوه‌ر٠ه‌دان سیاسه‌تى ئابڵوقه‌، هه‌ر٠ه‌شه‌ و هاندان ده‌توانێ سه‌رکه‌وتوو بێ.
دنیس راس ده‌ڵێ: ئێران له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٣دا خۆى به‌ دواى ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاوه‌ بوو، چوونکه‌ ده‌ترسا تووشى چاره‌نووسه‌که‌ى سه‌دام حوسه‌ین بێ. به‌لام بووش هیچ وه‌لامێکى به‌و داوایه‌ نه‌داوه‌. به‌ برواى راس ئێستاش ده‌بێ رێگه‌گه‌لێکى نهێنى بۆ لاى خامنه‌یی بکرێته‌وه‌ تا رێگه‌ بۆ ووتووێژ خۆش بکرێ.

15 سال و 3 ماه و 9 روز و 9 ساعت و 19 دقیقه پیش از این

ئه‌مریکا و ئامانجى نوێ له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران

ئه‌مریکا و ئامانجى نوێ له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن