یازده کورد به شێوه‌یێکى در٠ندانه له تاران شکه‌نجه کراون
چالاکانى مافى مرۆڤ، یازده هاووه‌لاتى کوردى خه‌ڵکى شارى سه‌قز، به بیانووى قاچاخى که‌ل و په‌لى وه‌ک پارچه، لیباس و ده‌زگاى ماهواره گیراون و له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له تاران شکه‌نجه کراون.
ئه‌و زیندانیانه که له پووشپهر٠ى رابردوودا له کاتێکدا که نار٠هزایهتیهکان له تاران به‌رده‌وام بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیراون. هێزه‌کانى رژیم پێیان راگه‌یاندوون که به هێنانى ده‌زگاى ماهواره بۆ تاران ده‌ورى سه‌ره‌کیان له به‌رده‌وامى نار٠هزایهتیهکان بینیوه، و داواى دیان پێدانانى ناراستیان لێ کردوون.
له دواى مانگێک شکه‌نجه له سه‌ره‌تاى مانگى گه‌لاوێژدا و به شێوه‌یێک که تواناى رێ رۆیشتنیان نه‌بوو گوازرانه‌وه بۆ ئهندهرزگاى ٧ و ٨ى گرتووخانه‌ى ئه‌وین.
ئه‌و ١٠ که‌سه له هه‌ل و مه‌رجێکى زۆر خراپ دان و به هۆى شکه‌نجه‌ى زۆره‌وه تووشى نه‌خۆشى بوون و پزیشکى زیندانى ئه‌وین به بیانووى کارى زۆره‌وه له چاودێرى کردنیان خۆ ده‌دزێته‌وه.