ته‌ئیدى حوکمى ئێعدامى چالاکێکى سیاسى
حوکمى ئێعدامى چالاکێکى سیاسى کورد له شارى ورمێ له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ئوستانه‌وه ته‌ئید کرا.
حوسه‌ینى خزرى چالاکى سیاسى خه‌ڵکى ورمێ که به تاوانى محارب (جه‌نگى) و هاوکارى له‌گه‌ڵ هێزه کوردستانیه‌کان له‌لایه‌ن لقى ١ى دادگاى رژیمه‌وه حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پابوو، رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٨ى گه‌لاوێژ حوکمه‌که‌ى له‌لایه‌ن لقى ١٠ ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى ورمێ وه پێى راگه‌یێندرا.
شایانى باسه ناوبراو له گه‌لاوێژى ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم له‌و شاره گیرا و بۆ ماوه‌ى ٣ مانگ له ژێر لێپرسینه‌وه و ره‌فتارى خراپ و ئازارى له‌ش و رۆحى تونددا بوو، به شێوه‌یێک که ٢٥ له سه‌د بینایی نه‌مابوو.