رێکخراوى نه‌ته‌وه‌کان داواى پێداچوونه‌وه‌ى تاوانى شکه‌نجه‌ى له ئێران کرد
ر٠اپۆرتدهرى تایبه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بارى شکه‌نجه رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٢ى گه‌لاوێژ گووتى که شکاتى زۆر له نار٠ازیانى گیراوى
دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیمم به ده‌ست گه‌یشتووه که تیایدا باسیان له شکه‌نجه و ئازارى خۆیان له زیندان کردوه.
مانفرد نواک راپۆرتدهرى ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ گووتى ئه‌و شکایه‌تانه له‌لایه‌ن خانه‌واده و پارێزه‌رى گیراوه ئازاد کراوه‌کانه‌وه نێردراوه.
ناوبراو گووتى: ئیدیعاکان له باره‌ى شکه‌نجه‌ى زیندانیه‌کان له ئێران و راگرتنیان له زیندانى تاکه‌که‌سى دا به مه‌به‌ستى دیان نان به تاوان، ده‌بێ لێى بپرسێته‌وه.
مانفر نوواک گووتى: به‌رپرسانى رژیمى ئاگادار کردۆته‌وه که زیاتر له ٣٠ ٠ په‌روه‌نده‌ى تاوانى شکه‌نجه و هه‌ڵسووکه‌وتى خراپ له‌گه‌ڵ گیراوه‌کانى ئه‌م دواییه، پێشکه‌ش به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئێران وهلامێکى باشى نه‌داوه‌ته‌وه و نازانێ لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه کراوه یان نه.