جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى گیانى له‌ هێلى هه‌وایی ئێراندا

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى گیانى له‌ هێلى هه‌وایی ئێراندا

ئاماده‌ کردن: عه‌لى به‌هرامى
هێلى هه‌وایی ئێران له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌لاتدارى رژیمى ئاخوندی دا به‌رده‌وام یه‌کێک له‌ باسه‌ گرینگه‌کانى کور٠ و کۆبوونه‌وه‌کان بووه‌، له‌ راگه‌یێنه‌کاندا زۆرجار هه‌واڵى که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فرۆکه‌ى هێلى هه‌وایی ئێرانمان پێ ده‌گا و قسه‌ و باسێکى زۆرى له‌ سه‌ر ده‌کرێ

و بۆ چاره‌سه‌ر کردنى که‌م و کور٠ه‌یه‌کانى ئه‌و به‌شه‌ پێشنیارى زۆر له‌لایه‌ن پسپۆر٠ان و کارناسان ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ده‌سه‌لاتداران، به‌لام تا ئێستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئاخوندیه‌وه‌ هه‌نگاوێکى ئه‌کتیڤ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. و به‌ تێ په‌رینى زه‌مه‌ن و کۆنتر بوونى فرۆکه‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌کان له‌ ئێران ده‌بینین زه‌ره‌ر و زیانه‌کان تا دێ زیاتر ده‌بێ.
رژیمێک له‌ دواى ٣٠  ساڵ ده‌سه‌لاتدارى هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هێلى هه‌وایی ئێرانى نه‌دابێ و مسافیره‌ ئێرانیه‌کان هه‌ست به‌ ئه‌منیه‌تى گیانى نه‌که‌ن، بۆ ده‌بێ رژیم بتوانێ چه‌ندین بنکه‌ى ناوکه‌یی له‌ ئێران دروست بکا و له‌و باره‌دا پووڵێکى زۆر بداته‌ رووسه‌کان به‌لام نه‌توانێ چه‌ند فرۆکه‌یێکى پێشکه‌وتوو بخاته‌ هێلى هه‌وایی بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵک به‌ خه‌یاڵێکى راحه‌ت گه‌شت و سه‌یرانى خۆیان بکه‌ن. له‌ کاتێکدا پووڵێک که‌ خه‌رجى دروست کردنى بنکه‌یێکى ناوکه‌یی ده‌کرێ ده‌توانرێ هه‌موو که‌م و کور٠یه‌کانى هێلى هه‌وایی پێ چاره‌ سه‌ر بکرێ و چى تر خه‌ڵکى ئێران نه‌بنه‌ قوربانى که‌مته‌ر خه‌مى و بێ ده‌ربه‌ستى ده‌سه‌لاتداران.
له‌ ماوه‌ى ٢٠  ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ ١٨٠ ٠  که‌س به‌ رووداوى که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فرۆکه‌ له‌ ئێراندا گیانیان داوه‌. له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ ٦٥٠  که‌سیان له‌ ١٠  ساڵى رابردوودا و له‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فرۆکه‌دا گیانیان داوه‌. ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ چاو رێژه‌ى جه‌ماوه‌ر، به‌ زۆرترین ژماره‌ زیانى رووداوى هه‌وایی له‌ جیهاندا داده‌نرێ.
جوێ له‌ دوو جۆرى دیکه‌ له‌ فرۆکه‌ رووسى ـ ئوکرایینیه‌کانى ( ئه‌یلوشین و ئانتونف)، که‌ هه‌ر دوو جۆره‌که‌ له‌ ئێراندا پێشوونه‌ى که‌وتنه‌خوار و زه‌ره‌ر و زیانى به‌رچاویان هه‌بووه‌، فرۆکه‌ى جۆرى تۆپۆلۆف پێشه‌نگه‌ له‌ زه‌ره‌ر و زیان له‌ هه‌ڵفرینه‌ ناوخۆییه‌کان له‌ ئێراندا.
یه‌که‌م فرۆکه‌ى تۆپۆلۆف ١٥٤ له‌ ره‌شه‌مه‌ى ١٣٧١دا که‌وته‌ خواره‌وه‌. ئه‌و فرۆکه‌ که‌ سه‌ربه‌ هێلى هه‌وایی ئێران ئیر بوو له‌ دواى هه‌ستان له‌ فرۆکه‌خانه‌ى مێهرئاباد و له‌ کاتى سه‌ریع بووندا درا له‌ فرۆکه‌یێکى شه‌ر٠که‌رى جۆرى سیخۆ٢٤ که‌ سه‌ر به‌ هێزى هه‌وایی بوو.له‌و رووداوه‌دا ١٣١ که‌س له‌ موسافیره‌کان گیانیان دا.
له‌ خه‌رمانانى ساڵى ١٣٨٥دا فرۆکه‌یێکى تۆپۆلۆفى دیکه‌ که‌وته‌خوارێ له‌ کاتى هه‌ڵفرین دا ته‌گه‌رى فرۆکه‌که‌ ته‌قى و ده‌رپه‌ر٠ى و ئاگرى لێ که‌وته‌وه‌ و فرۆکه‌که‌ له‌ ئاگردا سووتا و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ تیایدا بوون به‌ هۆى دوکه‌له‌وه‌ مردن. هه‌روه‌ها له‌ ره‌شه‌مه‌ى ساڵى ١٣٨١دا له‌ خوره‌م ئاباد یه‌کێکى دیکه‌ له‌و فرۆکانه‌ که‌وته‌ خوار و هه‌ر ١١٩ که‌سه‌که‌ى که‌ تیایدا بوو کوژران.
به‌ هۆى سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کانى رژیمى ئێران له‌ دواى شۆرشى ١٣٥٧، و به‌ره‌نگارى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ له‌لایه‌ن وه‌لاتانى رۆژئاواوه‌ ئابڵوقه‌ى جۆراوجۆر به‌ سه‌ر ئه‌و رژیمه‌ سه‌پاوه‌ که‌ ئه‌و ئابڵوقانه‌ فرۆشتنى فرۆکه‌ى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر به‌ رژیم ده‌گرێته‌وه‌.
رژیمى ئێران له‌ کاتێکدا بۆ هێلى هه‌وایی خۆى پشت به‌ فرۆکه‌ى کارکردووى رووسى ده‌به‌ستێ که‌ وه‌لاتى روسیه‌ بۆ هێلى هه‌وایی ده‌ره‌وه‌ که‌ڵک له‌ فرۆکه‌کانى بویینگى ئه‌مریکا و ئیرباسى دروست کراوى ئوروپا وه‌رده‌گرێ.
چه‌ند ساڵ له‌وه‌ پێش بۆ چاره‌سه‌ر کردنى به‌شى هه‌وایی ئێران، رژیم شه‌ش فرۆکه‌ى ئیرباسى کارکردووى کۆنى له‌ تورکیه‌ کر٠ی، ماوه‌یێک له‌ دواى وه‌رگرتن، ئه‌و فرۆکانه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى متۆره‌کانیان پێویستى به‌ چاکردنه‌وه‌ بوو، بێ کار که‌وتوون.
بژارده‌ى دیکه‌ى رژیم کر٠ینى فرۆکه‌ له‌ روسیه‌ و ئوکراین و درووست کردنه‌وه‌یان له‌ ئێران. رژیم هاوکات رایگه‌یاند که‌ فرۆکه‌ى ئێران ١٤٠  (ئانتونف) بۆ فرینى کورت ماوه‌ دروست ده‌کاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ى رابردوودا هه‌یئه‌تیک له‌ شیرکه‌تى روسى تۆپۆلۆف بۆ فرۆشتنى پێنج فرۆکه‌ى تۆپۆلۆفى ٢٠ ٤ و رێکه‌وتن له‌ سه‌ر دروست کردنی ئه‌و جۆره‌ فرۆکه‌ له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئێران.
له‌ ئێستادا ٢٠  له‌ سه‌دى گواستنه‌وه‌ى هه‌وایی له‌ ئێران به‌ تۆپۆلۆف ده‌کرێ و به‌ کرینى ئه‌و پێنج فرۆکه‌ى دیکه‌ رێژه‌ى ئه‌و جۆره‌ فرۆکانه‌ له‌ ئێران به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێ. جوێ له‌ تۆپۆلۆف شیرکه‌تى روسى (ئه‌یلوشین) له‌ هه‌وڵ دایه‌ خۆ بخزێنێته‌ بازارى ئێران به‌تایبه‌ت فرۆشتنى ژماره‌یێک فرۆکه‌ى بارهه‌ڵگر به‌ ئه‌رته‌ش و سوپاى پاسداران. له‌ ئێستادا ١٥ فرۆکه‌ى ئه‌یلوشین که‌ له‌ کاتى شه‌ر٠ى عێراق له‌گه‌ڵ رژیم دا هێنرانه‌ ئێران له‌ به‌شى هه‌وایی رژیم دا که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێری.
رووداوى هه‌وایی له‌ ئێراندا ته‌نیا به‌ هۆى کۆن بوونى فرۆکه‌کان و به‌ کارهێنانى که‌ل و په‌لى کۆنى فرۆکه‌ نیه‌، به‌ڵکوو کادرى فه‌ننى لاواز و نه‌بوونى سه‌رده‌رچوویی و به‌رێوه‌به‌رى سیاسى چاودێر له‌ رێکخراوه‌کانى فرۆکه‌وانى وه‌لات، لاواز بوونى به‌رێوه‌به‌رىبه‌شى هه‌وایی و به‌کارهێنانى فرۆکه‌ى هه‌رزانى خراپى روسى، هۆى سه‌ره‌کین.
له‌ لایێکى دیکه‌ و له‌گه‌ڵ دروست کردنه‌وه‌ى فرۆکه‌ روسیه‌کان له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ به‌و شێوه‌ى که‌ مه‌نوچێهرى مه‌نتقى به‌رێوه‌به‌رى له‌ سه‌رکار لادراوى شیرکه‌تى ماشین سازى ئێران هه‌واڵى دا که‌ رێژه‌ى مه‌ترسى و رووداوى فرۆکه‌وانى له‌ ئێراندا رۆژ له‌ دواى رۆژ له‌ زیاد بووندا ده‌بێ.
له‌ کۆتایی دا به‌و ئاکامه‌ ده‌گه‌ین که‌ ده‌سه‌لاتدارانى رژیم به‌و رێگه‌ى گرتوویانه‌ته‌ به‌ر کارێک ده‌که‌ن که‌ ته‌نیا به‌ زه‌ره‌رى خه‌ڵکى ئێران ده‌شکێته‌وه‌، چوونکه‌ دروست کردنى فرۆکه‌ گه‌لێک که‌ ئیستانداره‌ده‌ جیهانیه‌کانى تێدا رچاو نه‌کرابێ نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى ئێستا ناکا، به‌ڵکوو ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئێران زیاتر ببنه‌ قوربانى سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کانى ده‌سه‌لاتداران.



15 سال و 3 ماه و 5 روز و 20 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى گیانى له‌ هێلى هه‌وایی ئێراندا

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى گیانى له‌ هێلى هه‌وایی ئێراندا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن