نامه‌ى سه‌رئاوه‌ڵه بۆ رێکخراو و ناوه‌نده جیهانیه‌کان
وه‌ک ئاشکرایه رژیمى ئاخوندى ده‌سه‌لاتدار له ئێران به توندترین شێوه جه‌ماوه‌رى ئێران سه‌رکوت ده‌کا و ئازادیخوازان له سه‌ر داواى ره‌وایان زیندانى و ئێعدام ده‌کا.
سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئێران له دوو مانگى رابردوودا و دادگایی کردنى نمایشى زیندانیانى سیاسى که له نار٠هزایهتیهکانى ئه‌و دواییه‌دا گیران، هه‌روه‌ها نامه‌ى که‌روبی یه‌کێک له کاندیداکانى سه‌رۆک کۆمارى له پێوه‌ند به ده‌ستدرێژى سیکسى بۆ سه‌ر زیندانیه‌کان، چه‌ند به‌ڵگه‌ى سه‌ره‌تایین له سه‌ر در٠ندهیی رژیمى ئاخوندى و کاربه‌ده‌ستانى.
هه‌روه‌ها کوشتنى هاونیشتمانانى کورد له کوردستانى ئێران و زیندانى و شکه‌نجه کردنى ئافره‌تان و پیاوان، و فشار هێنانى بۆ سه‌ر که‌س و کارى چالاکانى مه‌ده‌نى، چه‌ند نمونه‌ن له کرده‌وه‌کانى ده‌سه‌لاتداران به‌رانبه‌ر به گه‌لى کورد که له ساڵى ١٣٥٨ـ ١٩٧٩ به فه‌رمانى خومه‌ینى بۆ جیهاد له دژى گه‌لى کورد بر٠یارى له سه‌ردراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و سته‌م و کرده‌وه در٠ندهییهى کاربه‌ده‌ستانى رژیمى ئاخوندى به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رى ئێران به تێکر٠ا و کور٠ان و کچانى لاو به‌رێوه‌ى ده‌با. له وه‌لاتى عێراقیش، شاهیدى کرده‌وه‌ى بێ به‌زه‌ییانه‌ى هێزه سه‌ربازیه‌کانى عێراق به‌رانبه‌ر دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف، ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران که له سه‌ر ویستى رژیمى ئاخوندى ئێران به‌رێوه ده‌چێ.
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى عێراق بۆ جێ به جێ کردنى ویستى رژیمى ئێران که سه‌رکوتى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران، نیشته‌جێ له شارى ئه‌شره‌ف نزیک به شارى به‌عقوبه‌ى عێراق. له رۆژى سێ شه‌ممه ٢٧ى ژوئیه‌ى ٢٠ ٠ ٩ هێرشێکى به‌ربلاویان کرده سه‌ر ئه‌و شاره و ١٠ که‌سیان شه‌هید کرد و ٥٠ ٠ که‌سیان بریندارکرد. هه‌روه‌ها ٣٦ که‌سیان به بارمته گرتووه که ژیانیان له مه‌ترسیدایه، به تایبه‌ت چوار که‌س له‌و بارمتانه بریندارن و پێویستیان به چاره‌سه‌ر کردنى پزیشکى به په‌له هه‌یه.
هه‌ر به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به ئێمه گه‌یشتووه، هێزه‌کانى عێراق رێگه له چوونى خوارده‌مه‌نى و که‌ل و په‌ل بۆ شارى ئه‌شره‌ف ده‌گرن که ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى قانوونه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه.
ئه‌و کرده‌وه بێ به‌زه‌ییانه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌کانى عێراق به‌رانبه‌ر دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف، پێ شێل کردنى ئاشکراى رێکه‌وتنه جیهانیه‌کان و مافى مرۆڤه‌کانى و به‌ندى حه‌وته‌مى کونوانسیونى ژنێڤه.
هه‌ر بۆیه داوا کارم له هه‌ر رێگه‌یێک و له نزیکترین کات به هاناى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌فه‌وه بچن و ئه‌رکى ئینسانى و به‌رپرسایه‌تى خۆتان به جێ بگه‌یێنن.
بابه‌شێخى حوسه‌ینى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ئه‌م نامه نێردراوه بۆ ئه‌و ناوه‌ند و که‌سایه‌تیانه‌ى ناویان هاتووه:
بان کى موون سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
H. E. Ban Ki- moon
Secretary General of the United Nations
رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق
کریستوفر هیل سه‌فیرى ئه‌مریکا له عێراق Ambassador Christopher R. Hill
فه‌رمانده‌ى هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌کان له عێراق
Gen. Raymond T. Odierno, Commanding General, Multi-National Force-Iraq;
کۆمیسێرى مافى مرۆڤ (پیلاى)
Hon Navanethem Pillay, the United Nations High Commissioner for Human Rights;
کۆمیساریاى په‌نابه‌ران (گوترز)
Hon Antonio Guterres, the United Nations High Commissioner for Refugees;
مانگى سوورى عێراقى
Mr. Juan-Pedro Schaerer Head of ICRC Delegation Iraq;
سکرتێرى رێکخراوى لێبوردىن نیونه‌ته‌وه‌یی (ئیرن خان)
Hon. Irene Khan, General Secretary of Amnesty International;
ئاغاى سوهه‌یر بیل حه‌سه‌ن، سکرتێرى رێکخراوى فیده (FIDH)
Mme Souhayr Belhassen
President of FIDH