فه‌رمانێکى بێ به‌زییانه له‌دژى گه‌لى کورد
سه‌ید کامیل نوورانى فه‌رد
له‌٢٨ى گه‌لاوێژى ساڵى ١٣٥٨ که خومه‌ینى له‌به‌رانبه‌ر داوا ره‌واکانى گه‌لى کورد دا فه‌رمانى جیهاد دژى کوردستان و رشتنى خوێنى ژن و منداڵ و پیر و لاوى کوردى دا و له‌ژێرناوى شه‌ر له‌گه‌ڵ \\\"کفر\\\" و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌گه‌رمى هه‌ستى شۆر٠ش و هه‌ستى ساویلکانه‌ى ئایینى کۆمه‌ڵێک له‌خه‌ڵکى ئێران،
شه‌رێکى ناعادلانه و یه‌ک لایه‌نانه‌ى له‌دژى کورد راگه‌یاند. له‌دواى ئه‌و بر٠یاره دژى ئینسانیه و هاتنى هه‌زاران به‌کرێگیراو و پاسدارى چه‌قۆکێش له‌شار و ناوچه جیاجیاکانى ئێران بۆ کوردستان به‌مه‌به‌ستى رشتنى خوێنى خه‌ڵکى بێزار له‌سته‌م، جه‌ماوه‌رى کوردستان به‌ناچارى بر٠یارى مێژوویی و بوێرانه‌ى موقاوه‌مه‌ت و به‌رخودانیان له‌دژى تاریک په‌رستان و شه‌م شه‌مه‌کوێره‌کانى په‌یره‌وى خومه‌ینى دا.
فه‌رمانى جیهاد له‌دژى کورد ده‌رخه‌رى رووى راسته‌قینه‌ى نیزامى ئاخوندى و له‌سه‌روویه‌وه خومه‌ینى جینایه‌تکار بوو. له‌هه‌مانکاتیشدا سه‌ره‌تاى تاوانى بێ به‌زییانه له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى کورد و هه‌روه‌ها خۆر٠اگرى جه‌ماوه‌ر له‌به‌رانبه‌ر هێرشی ناره‌واى نیزامى ئاخوندى بوو. ئه‌و شه‌ره نابه‌رانبه‌ره له شارى پاوه‌ى خۆراگره‌وه ده‌ستى پێ‌کرد و زۆربه‌ى شاره‌کانى کوردستانى گرته‌وه، سهرهر٠اى خۆراگرى و موقاوه‌مه‌تى ئازایانه‌ى خه‌ڵکى کورد، به‌لام به هۆى خوێن مژى و در٠ندهیی به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و هێرشه به‌ربلاوه، کاره‌ساتێکى مرۆیی و تراژیدیک رووى دا، جینایه‌تێک که له‌نه‌وع و قه‌واره‌ى خۆى دا که‌م وێنه بوو. ره‌حم به ژن و مندال و په‌ککه‌وته نه‌کرا و هه‌ر که‌سیان به‌رده‌ست که‌وت به در٠ندانهترین شێوه شه‌هیدیان کرد. له‌و جینایه‌ته به‌ربلاوه دا، که‌رامه‌ت و بایه‌خه مرۆییه‌کان خرانه ژێر پێ و گه‌وره‌ترین سووکایه‌تى به ئینسان کرا، سوکایه‌تى وه‌ک ته‌عدا بۆسه‌ر کچانى کورد و پاشان شه‌هیدکردنیان که سه‌رچاوه گرتوو له عه‌قلیه‌تى بۆگه‌ن و ئیرتجاعی تایبه‌تى ئاخوندانى دژى دین و مرۆڤایه‌تى ئێرانه که‌باوه‌ریان وابوو، ئه‌گه‌ر به‌کچى بمرن به‌هشتین. ده‌یان جینایه‌تى له‌و وینه‌یه ته‌نیا و ته‌نیا له‌به‌ر کورد بوون و پێداگرى له‌سه‌ر داواکردنى مافه ره‌واکانی گه‌لێکى به‌شخورا و به‌ش مه‌ینه‌ت رووى دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه بیره‌وه‌رى رۆژانى سه‌خت و ناخۆشمان بیر دێنیته‌وه، له‌هه‌مان کاتدا بیرهێنه‌ره‌وه‌ى موقاومه‌ت و به‌رخودانى قاره‌مانانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و خه‌لکى کوردستانه که له‌پێناو سه‌ربه‌رز مانه‌وه و مل که‌چ نه‌کردن بۆ زوڵم و ناعه‌داڵه‌تى خوێنمژانى کورد ده‌یان حه‌ماسه و قاره‌مانه‌تیان له‌خۆ نیشان داوه و بوێرانه و خۆنه‌ویستانه له‌به‌رانبه‌ر رژیم دا وێستان و ده‌سه‌لاتدارانیان ناچار به وه‌ستانى شه‌ر و پاشه‌کشه و هاتنه سه‌ر مێزى ووتووێژ کرد. خه‌ڵکى کوردستان بۆ جارێکى تر سه‌لماندیان که ناعه‌داڵه‌تى و زولم و سته‌م قه‌بووڵ ناکه‌ن و حازرن له‌وپێناوه‌دا نرخى زۆر گه‌وره بده‌ن.
ئه‌مرۆ له‌دواى ٣٠ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه قیزه‌وونه دا و له‌هه‌مانکاتدا حه‌ماسه‌ی خه‌ڵکى کوردستان جێگه‌ى خۆیه‌تى خه‌ڵکى کوردستان شانازى به‌و مێژووه پرله‌سه‌روه‌ریه بکه‌ین و هه‌موو کات به روحیه و ئیراده‌یه‌کى قایم و پۆلایین له‌به‌رانبه‌ر سه‌رکووتگه‌ران و داگیرکه‌رانى کوردستان دا ر٠اپهرن و له‌رۆژى ٢٨ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨ سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان دابنه‌وێنین و تا سه‌رکه‌وتن درێژه‌ده‌رى رێگه‌یان بین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ده‌بێ ده‌سکه‌وته‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مه به هێند ورگیردرێ و به لاپه‌رێکى زێرینى خه‌باتى حه‌قخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌که‌مانى بزانین، له‌هه‌مان کاتیش دا فه‌تواى جیهاد دژى کورد له‌لایه‌ن خومه‌ینى به په‌ڵه‌یێکى ر٠هش وه‌ک باقى کرده‌وه دزێوه‌کانى تر‌ى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى، وه‌ک کوشتنى زیندانیانى سیاسی له‌هاوینى ساڵى ٦٧ و ترۆره زنجیره‌ییه‌کان و هتد... دێته ئه‌ژمار. بێ گومان ئه‌و فه‌رمانه قیزه‌وونه تا ئێستاش درێژه‌ى هه‌یه و کوشتن و له‌ناوبردنى خه‌ڵکى کورد له‌لایه‌ن ئاخوندانى ده‌سه‌لاتداره‌وه حه‌لاڵ و ر٠هوایه. حه‌ماسه و به‌رخودانى ٢٨ گه‌لاوێژ به سه‌ختى و ناخۆشیه‌کانیه‌وه هه‌رده‌م چۆڵه‌چراى رێى خه‌بات و موباره‌زه و تێکۆشانى جه‌ماوه‌رى کوردستان بووه.