جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢ ملوێن و ٥٣٧ هه‌زار دۆڵار زیانی ماڵیی دانیشتووانی ئه‌شره‌ف به‌ هۆی په‌لاماردانی هێزه‌کانی عێراق

٢ ملوێن و ٥٣٧ هه‌زار دۆڵار زیانی ماڵیی دانیشتووانی ئه‌شره‌ف به‌ هۆی په‌لاماردانی هێزه‌کانی عێراق

شۆراى ملى مقاومه‌ت رایگه‌یاند، له‌ ره‌وتی په‌لاماری در٠ندانه‌ی هێزه‌کانی عێراق بۆ سه‌ر ئه‌شر٠ه‌ف، کۆی به‌تاڵانبردنی و داگیرکردنی داراییه‌کانی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف،

لانیکه‌م ٢ ملوێن و ٥٣٧ هه‌زار دۆڵار (٢ملیارد و ٩٦٣ ملوێن دیناری عێراقی) بووه‌. زیانی ئۆتۆمبێل و شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌کانی به‌راورد نه‌کراوه‌ و دواتر راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌تاڵانبردن و داگیرکردنی داراییه‌کانی ئه‌شر٠ه‌ف به‌ هۆی په‌لاماری هێزه‌کانی عێراق، که‌ به‌شێکی له‌ راگه‌یاندراوی ژماره‌ ٥٦ی سکرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران له‌ ٩ی گه‌لاوێژ (٣١ی ته‌موزی ٢٠ ٠ ٩) خرایه‌ روو، بریتیه‌ له‌ جۆره‌ها ئۆتۆمبێل و شت و مه‌کی جۆراوجۆر و هه‌روه‌ها کاره‌ڤانی سه‌فه‌ری و جۆره‌ها ئه‌مبار و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ خه‌رجی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف درووست کراون. ئه‌م لیسته‌، لیستێکی ته‌واو نیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ئه‌شره‌ف له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه‌ داگیرکراوه‌ و هێشتا ناکرێت هه‌موو شت و مه‌که‌ به‌تاڵان چووه‌کان بکرێنه‌ لیست. ئه‌و شت و مه‌که‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه‌ به‌تاڵان چووه‌ یان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ بریتین له‌:
- جۆره‌ها ئۆتۆمبێل به‌ بر٠ی یه‌ک ملوێن و ١٧٧ هه‌زار دۆڵار
- جۆره‌ها که‌ره‌سته‌ی دامه‌زراوه‌کان وه‌ک ساردکه‌ره‌وه‌ (کوله‌ر)، کابلی کاره‌بای به‌ ته‌وژم، تابلۆی کاره‌بایی، فیوزی سێ فاز، ترومپای کاره‌بایی ئاو (پۆمپ)، لیفتراک، ئه‌مباراو (تانکه‌ر)، کامێرا و ... به‌ بر٠ی زیاد له‌ ٩٣٠  هه‌زار دۆڵار
- ٣٠  کاره‌ڤانی جۆراوجۆر و ١٢ ئه‌مباری داگیرکراو به‌ بر٠ی زیات له‌ ٣٧٥ هه‌زار دۆڵار
- شت و مه‌کی جۆراوجۆری بازاری سه‌لام، پاڵاوگه‌ی ئاو، گۆر٠ستانی شه‌هیدان و دامه‌زراوه‌کانی ده‌روازه‌ی باکووری ئه‌شر٠ه‌ف به‌ بر٠ى زیاتر له‌ ٥٥ هه‌زار دۆڵار.
موقاومه‌تی ئێران به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زۆرێک له‌ به‌یاننامه‌کانی کۆنفه‌ر٠انسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی مافزانان سه‌باره‌ت رێزگرتن له‌ ماڵ و موڵکی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف، ئه‌ندامانی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له‌ عێراق، به‌ پێی ماده‌ی ٥٢ و ٥٣ی رێککه‌وتننامه‌کانی لاهه‌ و ماده‌ی ٥٥ی رێککه‌وتننامه‌ی ٤ی ژنێڤ و به‌ ته‌ئکیدکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی خاوه‌نێتی له‌ دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف بۆ سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان، پێشێلکردنی به‌ ئاشکرای یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و مافه‌ بنچینه‌ییه‌کانه‌ که‌ له‌ جار٠نامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ راشکاوی ته‌ئکیدی له‌ سه‌ر کراوه‌، داوا له‌ سکرتاریه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، کۆمیسێری باڵای مافه‌کانی مرۆڤ، یونامی و باقی دام و ده‌زگاکانی داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات کار بکه‌ن بۆ گه‌ر٠اندنه‌وه‌ی ماڵ و موڵکی دانیشتووانی ئه‌شره‌ف بۆیان.

15 سال و 3 ماه و 3 روز و 11 ساعت و 51 دقیقه پیش از این

٢ ملوێن و ٥٣٧ هه‌زار دۆڵار زیانی ماڵیی دانیشتووانی ئه‌شره‌ف به‌ هۆی په‌لاماردانی هێزه‌کانی عێراق

٢ ملوێن و ٥٣٧ هه‌زار دۆڵار زیانی ماڵیی دانیشتووانی ئه‌شره‌ف به‌ هۆی په‌لاماردانی هێزه‌کانی عێراق


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن