ده‌رمانى نوێى سه‌ره‌تان، سه‌د ئه‌ونده‌ى رابردوو کاردانه‌وه‌ى هه‌یه
لێکۆڵه‌ره‌وانى ئه‌مریکایی ده‌ڵێن جۆره ده‌رمانێکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌که به شێوه‌یێکى به‌هێز ده‌توانێ رێگه له بلاوبوونه‌وه‌ى سه‌ره‌تان له له‌شى مرۆڤدا بگرێ.
له‌و شێوه ده‌رمان کردنه‌دا ئه‌و بر٠گانهى ناوه‌ندى سه‌ره‌تان پێک دێنن، ده‌بنه ئامانج. تا ئێستا له ناوبردنى سه‌ره‌تان به یه‌کجارى حه‌سته‌م بووه و هێندێ جار ئه‌و بر٠گهیه له دواى ده‌رمانیش دیسان سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
رێگه‌باوه‌کان بۆ له‌ناوبردنى بر٠گهى ئه‌سڵى سه‌ره‌تان، نه‌شته‌رگه‌رى و ده‌رهێنانى لووى سه‌ره‌تانى به پێى توانا و له دواى ئه‌وه هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنى هۆى سه‌ره‌تان به شێوه‌ى شیمى ده‌رمانى و رادیو تراپى.
ئه‌و رێگانه ته‌واو نین و ریشه‌ى سه‌ره‌تان بر٠گه بنهر٠هتیهکانى سه‌ره‌تان به زۆرى له به‌رانبه‌ر ئه‌و شێوه ده‌رمانانه‌دا خۆ راده‌گرن و ده‌بنه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى لووى سه‌ره‌تانى.
کێشه‌ى دیکه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه بر٠گهى سه‌ره‌تانى له ناو ده‌ماره‌کانى خوێن، له ناو رایڵه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى دیکه‌ى له‌ش وه‌ک مێشک و جه‌رگى نه‌خۆش زیندوو ده‌بنه‌وه.
هه‌ر به‌و پێیه هه‌وڵ بۆ ده‌رمانى نه‌خۆشه‌کان به‌و جۆرانه ده‌توانێ مه‌ترسى بێ بۆ نه‌خۆش.
ئێستا ئه‌و پسپۆر٠انهى که له ئه‌نستیتۆیێک له بوسون له باره‌ى جۆره نوێیه‌کانى ده‌رمانى سه‌ره‌تان لێ کۆڵینه‌وه ده‌که‌ن، به‌وه گه‌یشتوون که ده‌رمانێکى نوێ به ناوى \" سالینومایسن\"، ئانتى بیوتیکى که بۆ ده‌رمانى چڵکى مه‌عیده و ریخۆڵه چکۆله به کار ده‌هێنرێ، و بۆ له‌ناوبردنى پایه‌ى سه‌ره‌تانى له مشکدا سه‌رکه‌وتوو بووه.
ئه‌و ده‌رمانه بۆ له ناوبردنى بر٠گهکانى پایه‌یی سه‌ره‌تان له مشک دا، سه‌د ئه‌ونده به‌که‌ڵکتر له جۆره‌کانى دیکه‌ى شیمى ده‌رمانى بووه.
پسپۆران ده‌ڵێن به‌و شێوه ده‌توانێ کۆمه‌گ بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى شێوه‌ى نوێى ده‌رمان کردنى سه‌ره‌تان، به‌لام پێش تاقى کردنه‌وه‌ى له سه‌ر مرۆڤ ده‌بێ کارى زیاتر له سه‌ر ئه‌و به‌رنامه بکرێ.