جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فه‌رمانى ناره‌واى خومه‌ینى بۆ سه‌ر کوردستان

فه‌رمانى ناره‌واى خومه‌ینى بۆ سه‌ر کوردستان

مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدین حوسه‌ینى
خه‌باتى میلله‌تى کورد بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى، که‌ خۆى به‌ر٠ێوه‌به‌رى خۆى و ولاتى بێ، خه‌باتێکى ر٠ه‌وایه‌. به‌پێى دین و هه‌موو قانوونێکى عه‌داڵه‌ت خوازى‌ کوردستان له‌وپه‌ر٠ى دوا که‌وتوویى و وێرانى دایه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌لات به‌خۆیان نه ب٠ی‌ له‌ ولات و له‌ ژیانیان دا،

داگیرکه‌رانى نا دڵسۆز چی، کان و داهاتیانه‌ به‌ تالانى ده‌به‌ن و خه‌ڵکى کوردستان به‌ هه‌ژارى و بێکارى ده‌هێڵنه‌وه‌ که‌ ده‌بێ بۆ وه‌ده‌ست هێنانى بژێو له‌ کوردستان بر٠ۆنه‌ ده‌ر. به‌شى زۆرى ساڵ له‌ خێزان دوور که‌ونه‌وه‌ تا بژێویێکى نه‌مر نه‌ژییان بۆ ده‌ست خه‌ن. دیاره‌ که‌ کوردستان له‌ده‌ست خاوه‌نه‌کانى دا بێ دڵسۆزانه‌ به‌ر٠ێوه‌ ببرێ و داگیر که‌ر ده‌سه‌لاتى به‌سه‌ردا نه‌بێ، کوردستان ئاوه‌دان ده‌بێ و دانیشتوانى کوردستان پێش ده‌که‌وون له‌ ژیان و زانست و سه‌نعه‌ت دا و کوردستان ر٠ۆژ له‌دواى ر٠ۆژ ئاوه‌دانتر ده‌بێ و له‌ کاروانى ته‌مه‌ددون و شارستانیه‌ت نزیک تر ده‌بێته‌وه‌. به‌ ر٠وونى ده‌رده‌که‌وێ که‌ گه‌لى کورد حه‌ق و واجبى سه‌رشانیه‌تى خه‌بات بکا بۆ لابردنى سته‌م له‌سه‌ر خۆى، سته‌م حه‌رامه‌ و له‌سه‌ر شانى مه‌زڵووم و سته‌م لێکراو واجبه‌ دیفاع له‌ حه‌قى خۆى بکا و سته‌م له‌سه‌ر شانى خۆى نه‌هێڵێ و ئه‌گه‌ر دیفاع نه‌کا و خه‌بات نه‌کا بۆ ئازادى و سه‌ربه‌ستى، تاوانکاره‌ و به‌ په‌ستى و به‌ ژێر ده‌ستى ده‌مێنێته‌وه‌.
گه‌لى کورد له‌ کوردستانى ئێران، دواى ئینقلابى ١٣٥٧، ١٩٧٨ له‌ ر٠ێى ئاشتى و وتووێژه‌وه‌ هه‌وڵى دا که‌ بێ شه‌ر٠ و ئاژاوه‌ و خوێن، به‌ خودموختارى له‌ چوارچێوه‌ى ئێران دا بگا و ئاماده‌ نه‌بوو که‌ توند و تیژى و بشێوى ببێ، به‌لام ئه‌وه‌ رژێم بوو که‌ داوا ر٠ه‌واکه‌ى گه‌لى کوردى به‌جێ نه‌هێنا. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ راوه‌ستا تا خۆى گرت، خومه‌ینى ر٠ێبه‌رى ده‌سته‌ى داگیرکه‌رى ئینقلاب، فه‌رمانى جیهادى دا بۆسه‌ر کوردستان و شه‌ر٠ى خوێناوى و بێ ر٠ه‌حمانه‌ى له‌هه‌موو کوردستان دامه‌زراند. فه‌رمانى جیهاد کێ ده‌بێ بیدا و بۆسه‌ر کێ ده‌بێ ده‌رکرێ؟.
فه‌رمانى جیهاد ده‌بێ سه‌رپه‌رستى عاله‌مى ئیسلامى و سه‌رپه‌رستى به‌رحه‌قى ئیسلام که‌ باوه‌ر٠ى به‌ ئیسلام و به‌ رابردووى جامیعه‌ى ئیسلامى ببێ و په‌سه‌ند کراوى جامیعه‌ى ئیسلامى بێ، ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمانه‌ دژى دوژمنانى ئیسلام ده‌رکا.
خومه‌ینى که‌ باوه‌ر٠ى به‌ چینى ئه‌وه‌ڵى ئیسلام و به‌ کۆمه‌ڵگه‌ ته‌ربیه‌ت کراوه‌که‌ى به‌رده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خودا نیه‌ و به‌ کافر و مونافیقیان ده‌زانێ و له‌ کتێبه‌کانى خۆى دا جامیعه‌ى سوننى به‌ کافر داده‌نێ، ناکرێ به‌ خه‌لیفه‌ و ر٠ێبه‌رى موسوڵمانان دیارى بکرێ. به‌ڵکو ناکرێ به‌ موسوڵمانیشى دانێى، تا ده‌گا به‌ ر٠ێبه‌رى موسوڵمانان تا فه‌رمانى جیهاد و سوڵحى به‌ده‌ست بێ. ئه‌مجاره‌ میلله‌تى کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان دا موسوڵمان ترن له‌ دراوسێکانیان چۆن ده‌بێ به‌گژداچوونیان ناو بنرێ جیهاد. به‌تایبه‌ت که‌ حه‌ق به‌ ده‌سته‌ و سته‌مى لێ ده‌کرێ.
فه‌رمانى هێرش بۆسه‌ر کوردستان که‌ خومه‌ینى له‌ ٢٨ى گه‌لاوێژى ١٣٥٨ دا ده‌رى کرد، فه‌رمانێکى چه‌نگیزى بوو و کارێکى دژه‌ ئیسلام و دژه‌ ئینسانى بوو و به‌جێ بوو که‌ میلله‌تى کورد به‌هه‌موو تواناى به‌ربه‌ره‌کانى بکا و گیانبازى له‌ ر٠ێى ئازادى و سه‌ربه‌ستى دا بکا و خه‌بات و موباره‌زه‌که‌ى خۆى به‌ دیفاعى موقه‌ده‌س و جیهاد بزانێ. ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ که‌ گه‌لى به‌شه‌ره‌فى کورد موباره‌زه‌ى کرد و خوێنى دا له‌ ر٠ێى ئازاداى دا، ئه‌رکى ئینسانى و دینى خۆى به‌جێ هێناو ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوى ده‌فعى دوژمنى پێ نه‌کرا، خه‌باتى سیاسى به‌رده‌وامه‌ و شوێنه‌وارى ئه‌و خه‌بات و فیداکاریه‌ له‌ دڵى ر٠ۆڵه‌کانى گه‌ل و چینى گه‌نج و لاو و چینانى داهاتوودا زه‌خیره‌ و سه‌رمایه‌ى خه‌باتى درێژخایه‌نه‌ که‌ ناپسێته‌وه‌ و نابێ بپسێته‌وه‌ هه‌تا ئازادى و ر٠زگارى کورد و کوردستان.
سته‌م هه‌تا زۆرتربێ، هه‌ستى ئازادى خوازى توندتر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر له‌ زوودا بووبێ که‌سانێک عاده‌ت به‌ سته‌م لێکراوى و ژێر ده‌ستى بگرن، ئه‌مر٠ۆ هومێد به‌ ئازادى و به‌ ئاکامى موباره‌زه‌ زۆرتره‌ وه‌ ده‌رووى ئازادى کراوه‌یه‌ و گه‌لى کورد به‌رهه‌مى له‌ موباره‌زه‌ دیوه‌ و گه‌رمتر له‌ جاران خه‌بات ده‌کا، هه‌ر ده‌بێ خه‌بات بکا و هه‌رده‌بێ به‌ ئازادى بگا به‌ پشتیوانى خودا.
فه‌رمووده‌ى خودایه‌ (سته‌مگه‌ران دوایی ده‌زانن به‌ چ ده‌ردێک دا ده‌که‌ون)


15 سال و 3 ماه و 3 روز و 11 ساعت و 49 دقیقه پیش از این

فه‌رمانى ناره‌واى خومه‌ینى بۆ سه‌ر کوردستان

فه‌رمانى ناره‌واى خومه‌ینى بۆ سه‌ر کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن