جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بروسکه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات بۆ مه‌کته‌بی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان

بروسکه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات بۆ مه‌کته‌بی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان

به‌رێز: مه‌کته‌بی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان
له‌ ٦٣هه‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى پارتى دیموکراتى کوردستان دا گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ى به‌رێزتانه‌وه‌ پیرۆزبایی به‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى دیموکرات و جه‌ماوه‌رى کورد له‌ کوردستانى عێراق پێشکه‌ش ده‌که‌ین.

پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌ورى کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ دامه‌زراویی و به‌ره‌و پێش بردنى بارى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى له‌ کوردستان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران خه‌بات و کۆڵنه‌دانى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ مێژووى رزگاریخوازى گه‌له‌که‌مان به‌رز ده‌نرخێنێ، به‌تایبه‌ت ره‌نج و ماندووبوونى مه‌لا مصگفى بارزانى سه‌رۆکى مێژوویی و جێگه‌ى شانازى گه‌له‌که‌مان و رێبه‌رى پارتى دیموکراتى کوردستان.
له‌ کاتێکدا یادى شه‌ست و سێ هه‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ گه‌له‌که‌مان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان پێویسته‌ به‌ یه‌کگرتوویی زیاتر و بۆ زیاتر به‌ره‌وپێش بردنى کوردستان به‌ رێبه‌ریى جه‌نابی کاک مه‌سعود سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یره‌و بکه‌ن.
هیوادارین گه‌لى کورد له‌ کوردستان عێراق و پارتى دیموکراتى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هێز و قه‌واره‌ سیاسیه‌کان له‌ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندوویی زیاتردا بن.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌مان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
١٤ى ٨ى ٢٠ ٠ ٩


15 سال و 3 ماه و 3 روز و 11 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

بروسکه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات بۆ مه‌کته‌بی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان

بروسکه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات بۆ مه‌کته‌بی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن