په‌یامى هاورێى تێکۆشه‌ر جه‌نابی کاک بابه‌شێخى حوسه‌ینى بۆ کاک مه‌سعود بارزانى
زۆر به‌رێز: جه‌نابى کاک مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دێموکراتى کوردستان
به بۆنه‌ى ٦٣ هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى پارتى دێموکراتى کوردستان و ٦٣ هه‌مین ساڵرۆژى له دایک بوونى جه‌نابتان، گه‌رم ترین پێرۆزباییتان پێش که‌ش ده‌که‌م.
پارتى دێموکراتى کوردستان له مێژوووى ٦٣ سال تێکۆشانى دا، خزمه‌تى به‌رچاوى به گه‌لى سته‌م لێکراوى کورد کرده‌وه‌و ده‌ورى کاریگه‌رى بووه له دامه‌زرانى حکوموتى هه‌رێمى کوردستان و گه‌شه‌پێدانى ره‌وتى دێموکراسیخوازى له عێراقدا.
ئاشکرایه ده‌ورى مه‌لا مسته‌فا بارزانى رێبه‌رى پارتى دیموکراتى کوردستان و رێبه‌رى جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى له‌مێژووى گه‌لی کورد دا بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێته‌وه و نه‌وه‌کانى دوایی یادى خه‌باتى بارزانیی نه‌مر و رێبه‌رایه‌تى و ئازایه‌تیه که‌م وێنه‌کانى به‌رز راده‌گرن.
ئاشکرایه جه‌نابتان که له سه‌ره‌تاى لاویه‌وه به‌شداری جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى کورد بوون و له بارى سیاسى و چالاکى پێشمه‌رگه‌یى ئه‌رکى شۆرشگێرانهتان به‌جێ گه‌یاندوه.
له خواى گه‌وره داواکارین ته‌مه‌ن درێژ بن و پارتى دێموکراتى دۆست سه‌رکه‌وتوو بێ.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایى دووباره‌م
بابه‌شێخ حسینى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
١٤/٨/٢٠ ٠ ٩