ژماره‌یێک له رۆحانیه‌کان داواى لابردنى خامنه‌ییان ده‌که‌ن
رۆژى شهممه٢٤ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨ له هێندێ له ماڵپهر٠ه نه‌یاره‌کان له‌وانه \\\"مهوجى ئازادى\\\" راگه‌یێندراوێک بلاوبۆته‌وه که تیایدا هاتووه ژماره‌یێک له مامۆستایانى ئایینى و مامۆستایان حه‌وزه‌ى عیلمیهى قوم، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د
ئاخوند خامنه‌ییان به به‌رپرسى توندوتیژیه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان زانیوه و ئه‌و نامه که بۆمهجلیسى خیبره‌گان نووسراوه داواى لابردنى رێبه‌رى کردوه.
نامه‌که ئیمزاى پێوه نیه نووسه‌رانى ده‌ڵێن مه‌جبورن ته‌قیه و نهێنى کارى مهسڵهحهتى له مه‌زهه‌بی شێعه‌دا بکه‌ن به‌لام ئه‌م نهێنى کاریه هه‌میشه‌یی نابێ.
رۆژنامه‌ى نیۆیۆرک تایمز له راپۆرتێک‌دا که رۆژى دووشه‌ممه ٢٦ى گه‌لاوێژ له ماڵپهر٠ى خۆیدا بلاوى کردۆته‌وه، نووسیویه‌تى دروستى نامه‌که‌ى له‌لایه‌ن دوو که‌سایه‌تى ئێرانى ته‌ئکید کردۆته‌وه.
نیۆیۆرک تایمز نووسى: سه‌ره‌تا هێندێ له شاره‌زایانى ئێرانى له باره‌ى سه‌رچاوه‌ى نامه‌که گوومانیان هه‌بوو، به‌لام مامۆستایێکى ئایینى پله‌به‌رز و نوێنه‌رێکى پێشووى مه‌جلیس رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٥ى گه‌لاوێژ گووتوویانه که له‌گه‌ڵ هێندێ له نووسه‌رانى نامه‌که قسه‌ى کردوه و سه‌باره‌ت به درووستى نامه‌که شکێکیان نیه.
ئه‌و رۆژنامه ناوى ئه‌و رۆحانیهى ئاشکرا نه‌کردوه به‌لام له زمان ئه‌وه‌وه نووسیویه‌تى که ژماره‌ى ئه‌وکه‌سانه‌ى نامه‌که‌یان ئیمزاکردوه ده‌یان که‌سن که زۆربه‌یان که‌سانى پله‌ى ناوه‌ند له قوم، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌دن. ئه‌و رۆحانیه گووتى که هه‌وڵى داوه نووسه‌ران به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یێنێ که ژێر ئه‌و نامه ئیمزا بکه‌ن، به‌لام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
هه‌روه‌ها به نیۆیۆرک تایمزى گووتووه فشار بۆ سه‌ر رۆحانیه‌کان له قوم زۆر زیاتر له فشار بۆ سه‌ر چالاکانه چوونکه حکومه‌ت ده‌ترسێ که ئه‌گه‌ر ئه‌وان شتێک بڵێن، به‌شه‌کانى سووننه‌تى تر‌ى کۆمه‌ڵگا دژ به رژیم هان بده‌ن.
ناوبراو نار٠هزایهتیهکان له قوم به نمونه دێنێته‌وه که رۆحانیه پلهبهرزهکانى ئه‌و شاره که سالانێک بوو پێش نوێژیان ده‌کرد، به‌لام پشتبوانى خۆیان له بزوتنه‌وه‌ى موخالیفان ئاشکرا کردبوو، ئێستا چه‌ندین حه‌وتووه بۆ ئه‌و کاره حازر نین.
فاتیمه‌ى حه‌قیقه‌ت جوو نوێنه‌رى پێشووى رژیم که‌سێکى دیکه‌یه که له ووتووێژ له‌گه‌ڵ نیۆیۆرک تایمز راست و دروستى نامه‌که‌ى ته‌ئید کردوه. ناوبراو ئێستا وه‌ک لێکۆڵه‌رى میوان له زانستگاى ماساچووست له بوستون کار ده‌کا.
حه‌قیقه‌ت جوو گووتى: ئه‌و مه‌سه‌له زۆر هه‌ستیاره چوونکه ره‌خنه‌گرتن له رێبه‌ر یه‌کێک له هێڵه سووره‌کان بووه.
ئه‌و رۆژنامه ده‌ڵێ پله‌وپایه‌ى خامنه‌یی وه‌ک داوهرێکى بێ لایه‌ن و سه‌رپه‌ره‌ستى ئیسلامى له چه‌ند حه‌وتووى رابردوودا، له دواى ته‌ئیدى ئاکامى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، زه‌ربه‌ى خواردوه چوونکه زۆربه‌ى ئێرانیه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان لێواو لێو له ساخته‌کارى ده‌زانن.
ئه‌و رۆژنامه له ته‌ئیدى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئیشاره ده‌کا به رۆژانى رابردوودا که شیعارى مه‌رگ بۆ خامنه‌یی له سه‌ر دیواره‌کانى شارى تاران نووسرا، رسته‌یێک که له رابردوودا به بیردا نه‌ده‌هات.