جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کێشه‌ى ئاو هه‌ر٠شه‌ له‌ وه‌لاتانى ئاسیایی ده‌کا

کێشه‌ى ئاو هه‌ر٠شه‌ له‌ وه‌لاتانى ئاسیایی ده‌کا

ژماره‌یێک له‌ توێژه‌ران ووریاییان به‌ وه‌لاتانى ئاسیایی دا که‌ ئه‌گه‌ر له‌ شێوه‌ى به‌کار هێنانى ئاودا هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرن، به‌ره‌ور٠ووى که‌مى مه‌وادى خوارده‌مه‌نى و نائارامى کۆمه‌لایه‌تى ده‌بنه‌وه‌.

کارناسانى ئاو که‌ له‌ کونفرانسێک له‌ سوئید به‌شدار بوون ده‌ڵێن: وه‌لاتانى باشوور و رۆژهه‌لاتى ئاسیا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیانه‌ کونترۆڵى به‌ره‌و سه‌رچوونى خه‌ڵک بکه‌ن، ده‌بێ چه‌ندین ملیارد دولار خه‌رجى شێوه‌ى ئاویارى قه‌دیمى بکه‌ن. به‌ پێى ووته‌ى ئه‌وان، ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ به‌ بێ له‌ به‌رچاوگرتنى ئه‌گه‌رى کاردانه‌وه‌ى گرمبوونى کوره‌ى زه‌وى له‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاویه‌کان ئه‌نجام دروان.
به‌ پێى پێشبینیه‌کان خه‌ڵکى وه‌لاتانى ئاسیایی له‌ ٤٠  ساڵى داهاتوو ١ ملیارد و نیو زیاد ده‌کا.
به‌ره‌وسه‌رچوونى برسیه‌تى
ئاکامى لێکۆلینه‌وه‌کان له‌و باره‌وه‌ له‌ راپۆرتێکى هاوبه‌شى رێکخراوى خۆراک و که‌شاوه‌رزى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و دامه‌زراوه‌ى به‌رێوه‌به‌رى ئاوى نێونه‌ته‌وه‌یی هاتووه‌.
له‌و راپۆرته‌دا گووتراوه‌ وه‌لاتانى ئاسیایی له‌ داهاتوودا پێویستیان به‌ هاوردنى زیاتر له‌ چوار یه‌کى برینج و باقى پێداویستیه‌کان بۆ تێرکردنى خه‌ڵکى وه‌لاته‌کانیان ده‌بێ.
به‌ پێى ووته‌ى کولین چارترز سکرتێرى دامه‌زراوه‌ى به‌رێوه‌به‌رى ئاوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، چاوه‌روان ده‌کرێ داوا بۆ مه‌وادى خوارده‌مه‌نى تا ساڵى ٢٠ ٥٠ ى زایینى بێته‌ دوو ئه‌ونده‌ و وابه‌سته‌یی به‌ تیجاره‌ت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و پێداویستیه‌ زۆرانه‌، فشارێکى زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر ئابوورى وه‌لاتانى تازه‌ گه‌شه‌کردوو.
ئاغاى چارترز ده‌ڵێ: باشترین رێگه‌ بۆ وه‌لاتانى ئاسیایی نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ و دارشتنه‌وه‌ى سیستومى ئاویارى به‌ شێوه‌ى پێشکه‌وتوو و به‌رینه‌ که‌ له‌ به‌رده‌ستیان دایه‌. به‌ ئه‌م سیستومانه‌ ته‌نیا ٧٠  له‌ سه‌د له‌ زه‌ویه‌کانى جیهان ئاو ده‌درێن.
له‌و راپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ ملوێنها که‌س له‌و که‌شاوه‌رزانه‌ى ئاویارى زه‌ویه‌کانیان له‌ ئه‌ستۆیه‌، له‌ تینۆلۆژى قه‌دیمى بۆ ئه‌و کاره‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
به‌ پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى ئه‌نجام دراون وه‌لاتانى ئاسیایی ده‌بێ به‌ کۆمه‌گى به‌شى تایبه‌ت له‌ باره‌ى مودێرنیزه‌ کردنى رێگه‌ و شێوه‌ نوێ کان سه‌رمایه‌ گوزارى بکه‌ن.

15 سال و 3 ماه و 2 روز و 13 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

کێشه‌ى ئاو هه‌ر٠شه‌ له‌ وه‌لاتانى ئاسیایی ده‌کا

کێشه‌ى ئاو هه‌ر٠شه‌ له‌ وه‌لاتانى ئاسیایی ده‌کا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن