یه‌کێک له کادره قه‌دیمیه‌کانى سازمانى موجاهیدین شه‌هید بوو
به پێى راگه‌یێندراوێکى شۆراى ملى مقاومه‌ت، رۆژى دووشه‌ممه ٢٦ى گه‌لاوێژ، موجاهیدى شه‌هید عه‌لى ئه‌سغه‌رى یه‌عقوب پوور، یه‌کێک له کادره قه‌دیمیه‌کانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران
و فه‌رمانده‌کانى ئه‌ره‌ته‌شى رزگاریده‌رى نه‌ته‌وه‌یی، له دواى سێ حه‌وتوو ده‌رد و ئازار و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رى له‌وانه برینى پاى راست له نه‌خۆشخانه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا، چووه ریزى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى ئێران. ناوبراو شه‌وى سێ شه‌ممه ٦ى گه‌لاوێژ به هۆى زه‌ربه‌ى قورس له مێشک و زه‌ربه‌ى باتۆمى هێزه عێراقیه‌کان، و له به‌شى سک و ده‌ستى چه‌پیه‌وه گولله‌ى وه‌به‌ر که‌وتبوو.