دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور داواى کرد، کۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤ سه‌ردانى گرتووخانه‌کانى رژیم بکا

رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور داواى کرد، کۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤ سه‌ردانى گرتووخانه‌کانى رژیم بکا

رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور له‌ راگه‌یێندراوێکدا جارێکى دیکه‌ \\\\\\\"سه‌رکوت و سانسورى چاپه‌مه‌نى\\\\\\\" له‌ رژیمدا مه‌حکوم کرد.

ئه‌و رێکخراوه‌ له‌گه‌ڵ نار٠ه‌زایه‌تى به‌ راگرتنى رۆژنامه‌ى ئیعتیمادى میللى، نیگه‌رانى خۆى له‌ هه‌ل و مه‌رجى رۆژنامه‌وانان له‌ زیندانه‌کان ده‌ربر٠ى.
راپۆرتده‌رانى بێ سنوور له‌ راگه‌یێندراوى خۆیدا نووسیوویه‌تى: رۆژنامه‌وانانیش هه‌ر وه‌ک باقى گیراوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ شکه‌نجه‌ دراون و ره‌فتارى خراپیان له‌گه‌ڵ کراوه‌ و ئێستا هیچ که‌س بگره‌ پارێزه‌رى گیراوه‌کان له‌ په‌روه‌نده‌کانى ئه‌وان ئاگادار نیه‌.
راپۆرتده‌رانى بێ سنوور له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى مه‌ترسى (هه‌ر٠ه‌شه‌ بۆ سلامه‌تى و گیانى رۆژنامه‌نووسان له‌ ئێران)، و جارێکى دیکه‌ داواى کرد که‌ کۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانى ئێران بکا و چاو له‌ گرتووخانه‌کان له‌و وه‌لاته‌ بکا.
ئه‌و رێکخراوه‌ ئیشاره‌ى به‌ راگرتنى رۆژنامه‌ى ئیعتیمادى میللى کردوه‌ و نووسیویه‌تى که‌ دواى بلاوکردنه‌وه‌ى نامه‌ى مێهدى که‌روبی له‌ باره‌ى شکه‌نجه‌ و ره‌فتارى ناشیرین و ده‌ستدرێژى له‌ گرتووخانه‌کانى رژیم، هێرشێکى رێکخراو له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى رێبه‌ر و سه‌رۆک کۆمارى رژیم بۆ ئه‌و رۆحانیه‌ نارازیه‌ و خاوه‌ن ئمتیازى ئیعتیمادى میللى، له‌ رۆژنامه‌ ده‌وڵه‌تى و نوێژه‌کانى هه‌ینى دا ده‌ستى پێ کرد و له‌ ئاکامدا ئه‌و رۆژنامه‌ راگیرا.
هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى جێگیرى را چاپخانه‌کان
ر٠اپۆرتده‌رانى بێ سنوور هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌که‌یدا ده‌نووسێ له‌ رێکه‌وتى ٢٣ى جۆزه‌ردانه‌وه‌ هێزه‌ قه‌زایى و ئه‌منیه‌تیه‌کان که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاتى سه‌عید مورته‌زه‌وى دادستانى تاران دان له‌ چاپخانه‌ى رۆژنامه‌کان جێگیر و چاودێرى هه‌موو بابه‌ته‌کان ده‌که‌ن. له‌و رێکه‌وته‌وه‌ رۆژنامه‌ى ئیعتیمادى میللى چه‌ندین جار به‌ ستون گه‌لى سپى و ته‌سێحه‌کراوى بلاو بۆته‌وه‌.
بر٠ینى پێوه‌ندى رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه‌
ئه‌و رێکخراوه‌ هه‌روا نیگه‌رانى خۆى له‌ هه‌ل و مه‌رجى رۆژنامه‌نووسانى به‌ندکراو ده‌ربر٠یوه‌. به‌ پێى زانیارى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور، هێندێ له‌ زیندانیه‌کان هێستا له‌ زیندانى تاکه‌که‌سى و له‌ ژێر فشاردان و له‌ مافى قانوونى پێوه‌ندى و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و پارێزه‌ره‌کانیان بێ به‌شن.
ر٠اپۆرتده‌رانى بێ سنوور له‌ نێو رۆژنامه‌نووسه‌ زیندانیه‌کاندا ناوى دوو که‌سى هێناوه‌، که‌یوان صه‌میمى بێهبه‌هانى به‌رێوه‌به‌رى بلاوکراوه‌ى نامه‌ که‌ له‌ ٢٣ى جۆزه‌ردانه‌وه‌ به‌ بێ هیچ جۆره‌ پێوه‌ندیێک له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه‌ له‌ زینداندا به‌ سه‌ر ده‌با و هنگامه‌ شه‌هیدى رۆژنامه‌وان و وێبلاگنووس که‌ له‌ ٩ى پووشپه‌ر٠ه‌وه‌ گیراوه‌ و ته‌نیا جارێک پێوه‌ندى به‌ دایکیه‌وه‌ گرتووه‌.

15 سال و 3 ماه و 5 روز و 10 ساعت و 53 دقیقه پیش از این

رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور داواى کرد، کۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤ سه‌ردانى گرتووخانه‌کانى رژیم بکا

رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور داواى کرد، کۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤ سه‌ردانى گرتووخانه‌کانى رژیم بکا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن