خودار بوون به ئینتێرنێت، مێرمندالانى چینى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه کرد
راگه‌یێنه ده‌وڵه‌تیه‌کانى چین هه‌واڵیان دا که مێرمنداڵێکى ١٤ ساڵه که بۆ ته‌رکى خودارى به ئینتێرنێت له‌لایه‌ن گه‌وره‌کانیه‌وه بۆ ئوردوگایێکى په‌روه‌ده‌یی نێردرابوو، له‌و ناوه‌نده‌دا به توندى لێدانى خواردوه و برینداربووه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه.
برینه‌کانى ئه‌و مێرمنداڵه جیددیه و له به‌شى سیپه‌لک و گورچیهلهوه بووه.
دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و ئوردوگا که به شێوه‌ى نیزامى به‌رێوه‌ده‌برێ، به بی بی سی گووتووه: به‌رپرسانى ئه‌و ئوردوگا له لێدان وه‌ک هۆیێک بۆ رێک و پێکى مندالان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
ئه‌و دامه‌زراوه که له ئوستانى سینچوان له باشوورى رۆژئاواى چین هه‌ڵکه‌وتووه، له ئێستادا داخراوه.
سه‌ره‌تاى مانگى ئوت مێرمنداڵێکى دیکه له ئوردوگایێکى هاوشێوه لێدانى زۆرى خواردبوو، به هۆى برینى سه‌خته‌وه گیانى دا. ئه‌و رووداوه بووه هۆى توور٠هیی گشتى له ناو خه‌ڵکى چین دا.
له کاتێکدا که ده‌وڵه‌تى چین ووریایی داوه که خووداربوون به ئینتێرنێت له نێو مندالانى وه‌لاتدا له په‌ره‌سه‌ندن دایه، هێندێ له خانه‌واده چینیه‌کان بۆ ته‌رکى ئیعتیادى منداڵه‌کانیان و په‌روه‌رده کردنه‌وه‌یان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و جۆره ئوردوگایانه. به‌لام راپۆرتدهران ده‌ڵێن که ئه‌و ئوردوگایانه تۆمار نه‌کراون، چاودێرى کردنیان زۆر لاوازه. به‌راورد ده‌کرێ که ١٠ ملوێن منداڵى چینى به کایه‌ى ئینتێرنێتى خوودار بوون.
له جیهاندا وه‌لاتى چین زۆرترین که‌س ئینترنێت به کار دهێنن. ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌و وه‌لاته‌دا ئینتێرنێت به کار دێنن زیاتر له ٣٠ ٠ ملوێن که‌سه.