تووشبووان به ههلامهتى به‌راز له ئێران گه‌یشته ٢٣٨ که‌س
له کاتێکدا که ژماره‌ى تووشبووان به ههلامهتى به‌راز له ئێران له ٢٠ ٠ که‌س تێپهر٠یوه، که به‌رپرسانى ته‌ندروستى رژیم رایانگه‌یاندوه که تا ئێستا ههلامهتى به‌راز له ئێران قوربانى نه‌سه‌ندوه.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکومه‌ت مێهر، محه‌ممه‌د مێهدى گوویا سه‌رۆکى ناوه‌ندى خه‌بات دژ به نه‌خۆشیه واگیرهکانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم، رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٩ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨ رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ کام له تووشبووان به نه‌خۆشى ههلامهتى به‌راز له ئێران نه‌مردوه.
پێشتریش به‌رپرسێکى ته‌ندروستى له ئوستانى هورموزگان هه‌واڵى مردنى ژنێک که سکى بووه دابوو. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم رۆژى چوار شه‌ممه ٢٨ى گه‌لاوێژ رایگه‌یاند که ژماره‌ى تووشبووان به ههلامهتى به‌راز له ١٩٦وه به ٢٣٨ که‌س گه‌یشتووه.