جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتن له‌ شاره‌کانى کوردستان به‌ بۆنه‌ى ٢٨ى گه‌لاوێژه‌وه‌

مانگرتن له‌ شاره‌کانى کوردستان به‌ بۆنه‌ى ٢٨ى گه‌لاوێژه‌وه‌

خه‌باتمێدیا: له‌ دواى بانگه‌وازى پێنج هێزى کوردستانى سه‌باره‌ت به‌ به‌رز ر٠اگرتنى ٢٨ى گه‌لاوێژ، شاره‌کانى کوردستان له‌و رۆژه‌دا مانیان گرت و دوکان و بازاره‌کانیان داخست و له‌ هێندێ شار خه‌ڵک به‌ره‌ور٠ووى هێزه‌کانى رژیم بۆنه‌ته‌وه‌.

له‌ شارى سنه‌ مانگرتنى گشتى به‌رێوه‌ چووه‌ و هێزه‌کانى رژیم هێرشیان کرده‌ سه‌ر ژماره‌یێک له‌ هاووه‌لاتیان و له‌ دواى شکه‌نجه‌ و لێدانێکى زۆر چه‌ندین که‌س گیراوه‌. هه‌ر له‌و شاره‌ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم لاوێکیان به‌ ناوى حه‌سه‌ن مسته‌فایی گرتووه‌ و به‌ در٠ندانه‌ترین شێوه‌ شکه‌نجه‌ داوه‌ که‌ خه‌ڵک به‌ بینینى ئه‌و در٠نده‌یه‌ى هێزه‌کانى رژیم، به‌ره‌ور٠وویان بوونه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌وڵی خه‌ڵکه‌که‌ئه‌و لاوه‌ له‌ ده‌ست ئه‌و هێزانه‌ رزگارى ده‌بێ.
هه‌روه‌ها له‌ سنه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر٠ه‌شه‌ و گوور٠ه‌شه‌ى هێزه‌کانى رژیم به‌شێکى زۆر له‌ دوکان و بازاره‌کان داخران و له‌ گه‌ره‌که‌کانى شه‌ریف ئاوا، خیابانى ئیسلام ئاباد، کارئاموزى، شه‌قامى ١٧ى شه‌هریوه‌ر، مه‌یدانى نه‌بووه‌ت، شه‌قامى که‌مه‌ربه‌ندى عه‌بباس ئاوا، شاره‌کى پیشه‌سازى به‌ شێوه‌یێکى به‌رچاو به‌شداریان له‌و مانگرتنه‌دا گرت.
له‌ شارى مه‌هاباد ژماره‌یێکى زۆر له‌ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له‌ ٢٨ى گه‌لاوێژدا جێگیرکرابوون. ئه‌و هێزانه‌ له‌گه‌ڵ په‌یره‌و کردنى هه‌ل و مه‌رجێکى توندى ئه‌منیه‌تى و چاودێرى کردنى خه‌ڵک، له‌ هه‌وڵى دروست کردنى ترس و دڵه‌ راوکێ له‌ نێو خه‌ڵکدا بوون و به‌ متۆر و ماشینى نیزامى له‌ ناوشاردا ده‌گه‌ر٠ان و چه‌ند جار هێلى کۆپتێر به‌ سه‌ر شاردا گه‌ر٠اوه‌ و چاودێرى شاره‌که‌ى کردوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خه‌ڵکى قاره‌مانى مه‌هاباد به‌ پیرى بانگه‌وازى هێز و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کانه‌وه‌ هاتن و به‌ شێوه‌یێکى به‌رێن به‌شداریان له‌و مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌وه‌ کرد.
له‌ شارى مه‌یوان له‌گه‌ڵ ساڵیادى ٢٨ى گه‌لاوێژ و به‌رز راگرتنى ئه‌و رۆژه‌دا، خه‌ڵکى شۆرشگێر٠ى مه‌ریوان به‌ ده‌م بانگه‌وازى حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستانه‌وه‌ چوون و به‌ یه‌کگرتوویی ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز ر٠اگرت.
به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ باقى شار و ناوچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان دا خه‌ڵکى خۆر٠اگر و پێشمه‌رگه‌ په‌روه‌رى کوردستان پێشوازیان له‌ بانگه‌وازى حیزب و سازمانه‌ کوردستانیه‌کان کرد و له‌ ٢٨ى گه‌لاوێژدا دوکان و بازاره‌کانیان داخست.
شایانى باسه‌ پێنج حیزب و سازمانى کوردستانى ئێران که‌ پێک هاتبوون له‌: کۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، حیزبی دیموکراتى کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێر٠ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران و پارتى ئازادى کوردستان له‌ بانگه‌وازێکدا داوایان له‌ خه‌ڵکى کوردستان کرد که‌ رۆژى ٢٨ى گه‌لاوێژ ٢٨هه‌مین ساڵرۆژى فتواى خومه‌ینى بۆ سه‌ر کوردستانیان به‌رز ر٠اگرت.

15 سال و 3 ماه و 1 روز و 9 ساعت و 54 دقیقه پیش از این

مانگرتن له‌ شاره‌کانى کوردستان به‌ بۆنه‌ى ٢٨ى گه‌لاوێژه‌وه‌

مانگرتن له‌ شاره‌کانى کوردستان به‌ بۆنه‌ى ٢٨ى گه‌لاوێژه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن