جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌باره‌ت به‌ گشت گیرى هه‌لامه‌تى به‌راز ووریایی دا

رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌باره‌ت به‌ گشت گیرى هه‌لامه‌تى به‌راز ووریایی دا

رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلى نوێى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌لامه‌تى به‌راز ووریایی دا. له‌ وه‌لاتى شیلى نیشانه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان له‌ په‌له‌وه‌ردا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

مارگات چان، به‌رێوه‌به‌رى گشتى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى، داواى له‌ هه‌موو وه‌لاتان کرد، له‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى هه‌لامه‌تى به‌راز جیددى بن و خۆیان بۆ شه‌پۆلێکى نوێى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئاماده‌ بکه‌ن.
ناوبراو له‌ په‌یامێک دا به‌بۆنه‌ى ده‌ست پێکردنى کۆبوونه‌وه‌ى سێ رۆژه‌ى کارناسانى ئاسیا ـ پاسیفیک له‌ پیکه‌ن، گووتى: ئێمه‌ ده‌بێ خۆمان بۆ به‌ره‌نگارى هه‌ر رووداوێکى له‌ ناکاو که‌ ئه‌و ویروسه‌ ده‌توانێ ده‌سته‌و وه‌ستانمان بکا، ئاماده‌ بکه‌ین.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى جیهانى له‌و په‌یامه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ده‌بێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دووهه‌مین یان سێهه‌مین شه‌پۆلى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئاماده‌ بین.
چان هه‌روا زیاد ده‌کا که‌ نه‌خۆشى گه‌لى دیکه‌ له‌ رابردوودا سه‌رى هه‌ڵداوه‌ که‌ شێوه‌ و جۆرى دیکه‌یان به‌ خۆوه‌ گرتووه‌.
دۆزینه‌وه‌ى هه‌لامه‌تى به‌راز له‌ په‌له‌وه‌ردا
ر٠اپۆرتگه‌لێکى نوێ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ وه‌لاتى شیلى نه‌خۆشى هه‌لامه‌تى به‌راز گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌له‌وه‌ره‌کان. به‌رپرسانى ره‌سمى ناوچه‌ى که‌شاوه‌رزى مه‌ر٠دراى وه‌لاتى شیلى رایانگه‌یاند که‌ هه‌لامه‌تى به‌راز له‌ ده‌شتێک له‌ نزیکى به‌نده‌رى والپارایزو، دوو ده‌سته‌ له‌ په‌له‌وه‌رانى تێوه‌داوه‌.
به‌رپرسانى شیلى بۆ به‌رگرتن له‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بۆ مرۆڤ رێ و شوێنى توندیان گرتۆته‌ به‌ر.
والپارایزو له‌ ١٢٠  کلیومیترى باکوورى رۆژئاواى سانتیاگوى پێته‌ختى شیلی هه‌ڵکه‌وتووه‌ و یه‌کێک له‌ به‌نده‌ره‌ گرینگه‌کانى قاره‌ى ئه‌مریکایه‌.

15 سال و 2 ماه و 30 روز و 10 ساعت و پیش از این

رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌باره‌ت به‌ گشت گیرى هه‌لامه‌تى به‌راز ووریایی دا

رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌باره‌ت به‌ گشت گیرى هه‌لامه‌تى به‌راز ووریایی دا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن