جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان داواى کرد به‌شى وزه‌ى رژیم ئابڵووقه‌ى بخرێته‌ سه‌ر

ئاڵمان داواى کرد به‌شى وزه‌ى رژیم ئابڵووقه‌ى بخرێته‌ سه‌ر

ئاڵمان داواى کرد که‌ ئه‌گه‌ر ووتووێژى ناوکه‌یی له‌گه‌ڵ رژیم به‌ره‌وپێش نه‌چێ ئابڵوقه‌ى زیاترى بخرێته‌ سه‌ر.
ئابگلا مێرکێل سه‌درى ئه‌غزه‌مى ئاڵمان له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى فرانکفورتر ئالگمانیه‌ تسایتونگ، گووتى:

ئه‌گه‌ر ووتووێژى ناوکه‌یی تاقمى ٥+١ له‌گه‌ڵ ئێران ئاکامى نه‌بێ، ئه‌و گروپه‌ ده‌بێ ئابڵوقه‌ى زیاتر دژ به‌ رژیمى ئێران بسه‌پێنێ.
گروپى ١+٥ له‌ پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئاڵمان پێک هاتووه‌.
به‌ ووته‌ى مێرکێل ئابڵوقه‌کانى ئه‌و جاره‌ ده‌بێ به‌شى وزه‌ى رژیم بکاته‌ ئامانج.
هاوکات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیه‌ له‌ به‌رێوه‌چوونى ده‌ورێکى نوێى ووتووێژى گروپى ١+٥ له‌ دووهه‌مى سیپتامبر، ١١ى خه‌رمانان هه‌واڵى دا.
به‌ پێى راگه‌یێندراوێک که‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ر٠ى وه‌زاره‌تخانه‌ى ده‌ره‌وه‌ بلاوبۆته‌وه‌، به‌رپرسانى سیاسى وه‌زاره‌تخانه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاتانه‌ له‌و ووتووێژه‌دا به‌شدار ده‌بن.
به‌ پێى ئه‌و نووسراوه‌ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى روسیه‌ و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت مه‌سه‌له‌ى ئه‌و ووتووێژانه‌ و به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران ووتووێژى ته‌له‌فوونیان کردوه‌.

15 سال و 2 ماه و 30 روز و 9 ساعت و پیش از این

ئاڵمان داواى کرد به‌شى وزه‌ى رژیم ئابڵووقه‌ى بخرێته‌ سه‌ر

ئاڵمان داواى کرد به‌شى وزه‌ى رژیم ئابڵووقه‌ى بخرێته‌ سه‌ر


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن