ته‌رمى بێ ناونیشان به نهێنى له به‌هه‌شتى زارا به خاکسپێردراون
ماڵپهر٠ى نه‌وروزى سه‌ر به جبهه‌ى موشاره‌که‌ت، له راپۆرتێک‌دا ئاشکراى کرد که ته‌رمى ده‌یان که‌س له هاووه‌لاتیانى تارانى، له نێوان ٢١ تا ٢٤ى پووشپهر٠دا به بێ ناو و نیشان له به‌شى ٣٢ى به‌هه‌شتى زارا نێژراون.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه که یه‌کێک له کارمه‌ندانى به‌هه‌شتى زارا به هه‌واڵنێرى نه‌ورۆزى ووتووه: له رۆژه‌کانى ٢١ و ٢٤ى پووشپهر٠دا ته‌رمى بێ ناونیشان و له ژێر چاودێریێکى توندى ئه‌منیه‌تى، هێنراونه‌ته ئه‌و گۆرستانه و به ده‌رکردنى ئیجازه‌ى ناشتن به زۆر بۆیان، له به‌شى ٣٢دا به خاکسپێردراون.
به پێى به‌دوادا چوونى هه‌واڵنێرى نه‌ورۆز له به‌هه‌شتى زاراى تاران‌دا، ده‌رکه‌وتووه که له رۆژى ٢١ى پووشپهر٠دا له نێو ئیجازه‌ى ناشتنه‌کاندا ٢٨ ئیجازه‌ى بێ ناوونیشان ده‌رچووه و له به‌شى ٣٢ نێژراون. له ٢٤ى پووشپهر٠یشدا ١٦ ئیجازه‌ى ناشتن ده‌رچووه.