رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى له باره‌ى هومیوپاتى
رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ووریایی دا که‌سانێک که تووشى نه‌خۆشى گه‌لێکى وه‌ک مالاریا و سل یان به وایروسى ئێچ ئاى ویه‌وه‌ن که ده‌بێته هۆى نه‌خۆشى ئیدز، نابێ بۆ چاره سه‌رى له هومیوپاتى که‌ڵک وه‌رگرن.
ووریایی رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى له وه‌لام به‌و لێکۆڵه‌ر و پزیشکه لاوانه‌ى که ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه به کار هێنانى زۆر له هومیوپاتى له وه‌لات گه‌لێک که له گه‌شه کردن دان، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه گیانى نه‌خۆشه‌کان بخاته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌و پزیشکانه که به‌ریتانیایی و ئافریقایین، له مانگى ژوئینى رابردوو نامه‌یێکیان بۆ رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ناردوه و داوایان له‌و ناوه‌نده کردوه که به کارهێنانى هومیوپاتى بۆ چاره‌سه‌ر کردنى نه‌خۆشیه‌کانى وه‌ک سل و سکچوونى مندالان، هه‌لامه‌ت، مالاریا و تووش بوون به ویروسى ئێچ ئاى وى، بایکوت بکا.
هه‌روه‌ها له‌و نامه‌دا هاتووه هومیوپاتى له ده‌رمان و به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشیانه هیچ ده‌ورێکى نیه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه بێته هۆى مردنى نه‌خۆش.
دوکتور رابێرت هاگان، توێژه‌رى زانستگاى سێنت ئاندروز، که یه‌کێک له نووسه‌رانى ئه‌و نامه‌یه، ده‌ڵێ: وه‌لاتانى جیهان ده‌بێ له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌کانى هومیوپاتى بۆ نه‌خۆشی گه‌لێک که گیانى نه‌خۆش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، ئاشنا بکرێن. ئێمه به‌و هومێده‌ین ووریایی رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و هه‌ڵوێستى ئه‌و ناه‌ونده له به‌رانبه‌ر هومیوپاتى، ببێته هۆى قه‌ده‌غه کردنى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى که ده‌توانێ کاره‌ساتى لێبکه‌وێته‌وه.
ووته‌بێژی به‌شى ته‌ندروستى مندالان و مێرمندالانى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ڵێ: ئێمه تا ئه‌ورۆ هیچ به‌ڵگه‌یێک له‌باره‌ى سوود و کاردانه‌وه‌ى شێوه‌ى چاره‌سه‌رى له رێگه‌ى هومیوپاتى به ده‌ست نه‌هاتووه. هومیوپاتى له به‌رگرتن و چاره‌سه‌رى سکچوون هیچ ده‌ورێکى نیه و به پێچه‌وانه‌ى رێ و شوێنه زانستیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى سکچونه.
پسپۆر٠انى به‌ره‌نگاربوونه‌ه‌و له‌گه‌ڵ ئیدز له رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ڵێن: هومیوپاتى جێگه‌یێکى له چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى سل نیه.