نار٠هزایهتى نوێنه‌رانى مافى مرۆڤى ئوروپا سه‌باره‌ت به خرابتر بوونى بارى مافى مرۆڤ له ئێران
له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م جاره‌ى ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ له ژنێڤ، نوێنه‌رى فه‌رانسه له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تى ئوروپا و نوێنه‌رانى ژماره‌یێک له وه‌لاتانى وه‌ک بلژیک، هوله‌ند، کانادا، به‌ریتانیا، ئیرله‌ند و ئیسلواکى
له باره‌ى خرابتر بوونى هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له ئێران قسه‌ى کرد و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى به توندى مه‌حکوم کرد.
رۆژى سێ شه‌ممه ٢٦ى خه‌رمانان نوێنه‌رى فه‌رانسه به نوێنه‌رایه‌تى یه‌کیه‌تى ئوروپا گووتى: رژیمى ئێران به‌رده‌وامه له پێشێلکارى مافى مرۆڤ، رێژه‌ى ئێعدام کردن زیاتر بووه به تایبه‌ت ئێعدامى لاوان. بهردبارران هه‌روا به‌رده‌وامه. مافى که‌مینه مه‌زهه‌بیه‌کان و ژنان هه‌روا پێشێل ده‌کرێ.
نوێنه‌رى کانادا له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، گوتى: رژیمى ئێران له هه‌ل و مه‌رجێکى خرابدایه، شکه‌نجه و بێ رێزى و ئێعدامى لاوان به‌رده‌وامه. ئێعدامه‌کان نه‌ک هه‌ر که‌م نه‌بۆته‌وه بگره زیاتریش بووه. نوێنه‌رى کانادا هه‌روه‌ها ئیشاره‌ى کرد به گرتنى ٧ به‌هایی به بێ راگه‌یاندنى تاوانه‌کانیان، گرتنى ٤ ژنى ههڵسوور٠اوى مافى ژنان، گوتى: رژیمى ئێران پابه‌ند نیه به قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که بۆ خۆشى ئیمزاى کردوون.