جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بارى که‌شتیه‌ رووسه‌که‌ مووشه‌کى باڵداره‌ بۆ رژیمى ئێران

بارى که‌شتیه‌ رووسه‌که‌ مووشه‌کى باڵداره‌ بۆ رژیمى ئێران

پێنج رۆژى پێچوو که‌ روسیه‌ بوونى چه‌ک و چۆڵى قه‌ده‌غه‌ کراو له‌ ناو بارى که‌شتى (ئارکتیس سى) ره‌د بکاته‌وه‌. به‌لام دیپلۆماته‌ پله‌به‌رزه‌کان، حه‌سته‌مه‌ باوه‌ر٠ به‌و هه‌ڵوێسته‌ى مسکۆ بکه‌ن.

دیپلۆماتێکى روسیه‌ گووتى که‌ ناوگانى ده‌ریایی روسیه‌ له‌ ده‌ریاى ر٠ه‌ش، بۆ ئازاد کردنى ئه‌و که‌شتیه‌ له‌ ده‌ست دزه‌ ده‌ریاییه‌کان، ره‌نجى زۆرى کێشاوه‌.
ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌زگاى دادوه‌رى روسیه‌ حوکمى گرتنى ئه‌و ٨ دزه‌ ده‌ریاییه‌ى ده‌رکردوه‌. به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئینترفاکس، تاوانى ئه‌و که‌سانى دزینى مرۆڤ و دزى له‌ ده‌ریا راگه‌یێندراوه‌. له‌ نێو گیراوه‌کان که‌ له‌گه‌ڵ خزمه‌تکارى که‌شتى ئازاد بووه‌، به‌ فرۆکه‌یێکى روسى له‌ ئه‌فریقاوه‌ بۆ مسکۆ گوازراونه‌وه‌، که‌سێکى رووسى و ئیسپانیایێک ده‌بینرێ. به‌رپرسانى روسیه‌ گوتوویانه‌ خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى ره‌گه‌زى که‌سه‌کانى دیکه‌ن.
دزى ده‌ریایی یان مۆره‌کانى موساد؟
ئه‌و هه‌شت که‌سه‌ ئه‌و تاوانانه‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى روسیه‌وه‌ خراوه‌ته‌ پاڵیان ره‌د کردۆته‌وه‌ و گووتوویانه‌ بۆ رێکخراوێکى ژینگه‌ پارێز کار ده‌که‌ن. له‌ به‌رانبه‌ردا رۆژنامه‌ى روسى (نووایا گازتا) که‌ هه‌ڵوێستى ره‌خنه‌گرانه‌ى له‌ حاست کرملین هه‌یه‌، ئه‌و بۆچوونه‌ى خسته‌ر٠وو که‌ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌شتیه‌کانیان دزیوه‌ ئه‌ندامانى رێکخراوى ئاسایشى ئیسرائیل (موساد) بوون و هه‌وڵیان داوه‌ له‌ سه‌ر قاچاخى مووشه‌که‌ باڵداره‌ رووسیه‌کان بۆ ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و که‌شتیه‌وه‌ په‌رده‌ لاده‌ن.
دیمیترى روگوزین، نوێنه‌رى روسیه‌ له‌ ناتۆ، رۆژى هه‌ینى ٢١ى ئوت له‌ مسکۆ ئه‌و شک و گوومانانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنى چه‌ک و چۆڵى ناقانوونى له‌لایه‌ن ئه‌و که‌شتیه‌ى ره‌د کرده‌وه‌. ناوبراو رایگه‌یاند بارى ئه‌و که‌شتیه‌ دار بووه‌ و ئیدیعاى کارناسانى نیزامى سه‌باره‌ت به‌ بوونى مووشه‌کى باڵدار له‌ ژێر داره‌کان، درۆ و چێواشه‌کاریه‌.
به‌لام رۆژى هه‌ینى چه‌ندین جار بلاویان کرده‌وه‌ که‌ له‌ ژێر دراه‌کاندا مووشه‌کى باڵدارى قه‌ده‌غه‌کراو جێ سازى کراوه‌ که‌ وادیاره‌ له‌ جۆرى (ایکس٥٥) بن. ده‌کرێ ئه‌و مووشه‌کانه‌ به‌ کلاوه‌ى ئه‌تۆمى ته‌یار بکرێ.
پرسیاره‌ بێ وه‌لامه‌کان
به‌ پێى ووته‌ى چاودێرانى سیاسى له‌و باره‌وه‌ى زۆرێک له‌ پرسیاره‌کان بێ وه‌لام ماونه‌ته‌وه‌. تا ئێستاش دیار نیه‌ بۆچى دزه‌ ده‌ریاییه‌کان له‌ دواى دزینى که‌شتیه‌ روسیه‌که‌ له‌ ٢٤ى ژوئیه‌، ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ له‌ که‌شتیه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه‌ تا ناوگانى ده‌ریایی روسیه‌ له‌گه‌ڵ که‌شتیه‌ شه‌ر٠که‌ره‌کاندا بێ به‌دوایاندا بیانگرێ.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ کارناسانى نیزامى روس ته‌ئکیدیان کردۆته‌وه‌ که‌ شێوه‌ى ئه‌و کرده‌وه‌ سه‌ربازیه‌ بۆ ئازاد کردنى که‌شتیێکى هه‌ڵگرى دار و ١٥ کارمه‌نده‌که‌ى، راست نیه‌ و هه‌ست به‌ پیلانێک ده‌کرێ.
چاوپێکه‌وتنى له‌ ناوکاوى پرز له‌گه‌ڵ مدودیف
رۆژنامه‌ى نوویا گازاتا بۆچونه‌که‌ى سه‌باره‌ت به‌ ده‌ورى موساد له‌و مه‌سه‌له‌دا، پێوه‌ند ده‌دا به‌ ئاماده‌ بوونى شیمون پرێز سه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل له‌ مسکۆ که‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌و حه‌وتووه‌دا له‌ ناکاو له‌گه‌ڵ هاوتا روسیه‌که‌ى له‌ سووچى که‌ له‌ قه‌راخه‌کانى ده‌ریاى ره‌ش هه‌ڵکه‌وتووه‌ کۆبووه‌وه‌، ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ دوابه‌دواى بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئازاد کرانى که‌شتى (ئارکتیس سى) رووى دا.
پرێز هۆیێکى بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ نه‌بوو، به‌لام داواى له‌ روسیه‌ کردوه‌ که‌ چه‌ک و چۆڵ و سیتومى په‌دافه‌ندى هه‌وایی نه‌دا به‌ رژیمى ئێران. روسیه‌ نه‌ک هه‌ر بنکه‌ى ناوکه‌یی بۆ رژیم دروست ده‌کا، به‌ڵکوو بر٠یار وایه‌ له‌ سه‌ر داواى رژیم سیستومى په‌دافه‌ندى هه‌وایی له‌ جۆرى (ئێس ٣٠ ٠ ) به‌و رژیمه‌ بفرۆشێ.
ناردنى مووشه‌ک له‌ رێگه‌ى ئه‌لجزایره‌وه‌ بۆ رژیم
رۆژنامه‌ى ئینترنێتى ئوکراینى (ئوبزراواتل) ئه‌م حه‌وتووه‌ به‌ بێ ناو هێنانى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵى دا که‌ مووشه‌که‌کانى (ئیکس ٥٥)ى روسى به‌شێک له‌ بارى که‌شتى (ئارکتیس سى ) بووه‌ و قه‌راره‌که‌ وابووه‌ که‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌لجزایره‌وه‌ بۆ رژیم بنێردرێن. راگه‌یێنه‌کان ئیشاره‌یان به‌و خاڵه‌ کردوه‌ که‌ ئوکراین خۆى له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٥ ددانى پێدا نا که‌ مووشه‌کى (ئیکس ٥٥)ى بۆ رژیم به‌ شێوه‌ى قاچاخ ناردوه‌.
شایانى باسه‌ ئه‌و مووشه‌که‌ باڵدارانه‌ى که‌ باس کراون، له‌ سه‌ر فرۆکه‌ شه‌ر٠که‌ره‌کانى جۆرى (سیخۆى ئێس یو ٢٤) سوار ده‌کرێن که‌ له‌ ئێستادا به‌شێکى زۆر له‌ هێزى هه‌وایی رژیم پێک دێنێ.

15 سال و 2 ماه و 29 روز و 10 ساعت و 57 دقیقه پیش از این

بارى که‌شتیه‌ رووسه‌که‌ مووشه‌کى باڵداره‌ بۆ رژیمى ئێران

بارى که‌شتیه‌ رووسه‌که‌ مووشه‌کى باڵداره‌ بۆ رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن